15/12/2019 06:13 PM

كورد زمانی عەرەبی بو پاراستنی پیكەوه ژیان بەرز رادەگریت

 

وەك نەریتێكی ساڵانە بەشی عەرەبی،  یادی ڕۆژی جیهانی زمانی عەرەبی دەكاتەوە ، بە هاوكاری لیژنەی ڕۆشنبری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی بە دروشمی" كورد زمانی عەرەبی بو پاراستنی پیكەوه ژیان بەرز رادەگریت" ، ڕۆژی 18/12/2019لە هۆڵی پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول لە كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی.

دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان لە زانكۆی سلێمانی لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمساڵ لە یادكردنەوەی زمانی عەرەبیدا، دووپانێل و چەندین سیمناری لە خۆ گرتووە و هاوكات دكتۆر فەریدون عەبدول بەرزنجی بە زمانی عەرەبی و كوردی نوێترین تێكستە شعریەكانی دەخوێنێتەوەو لە پانێڵی یەكەمدا، باسی ڕۆڵ و تواناو لێهاتووی و كاریگەری پ.د.عزەدین مستەفا ڕەسوول دەكرێت لە پەرپێدان و گەشەسەندنی بەشی عەرەبی لە زانكۆكانی كوردستاندا، ئەم سیمنارە لە لایەن پ.د. زاهیر لە تیف كەریمەوە  پێشكەشە دەكرێت و هاوكات هەریەكە لە پ.د. فایەق مستەفا و پ.د. نیان نەوشیروان فواد مەستی و پ.ی.د. ئیسماعیل ئیبراهیمەوە باسی گرنگی و بایەخی و كاریگەری و میكانزمەكانی فێربوونی زمانی عەرەبی دەكرێت.

ئەو ئەندانەی لیژنەی ڕۆشنبیری كۆلێژی زمان باسی لەوەشكرد، لە پانێڵی دوومەدا میوانداری هەریەكە لە ڕۆژنامەنووس كاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان و مامۆستا جەمیل عەلی كراوە بۆ باسكردنی ئەزموونی خۆیان لە گەڵ زمانی عەرەبی.
هەر بە گوێرەی بەرنامەی مەراسیمی یادكردنەوەكەی بەشی عەرەبی كۆلێژی زمان چالاكیەكانی خوێندكاران پێشكەش دەكرێت كە پێكهاتوون لە خوێندنەوەسی شعرو نمایشی شانۆگەریی و چەندین چالاكی تروكورتە ڤیدۆ نمایش دەكرێت و هاتن بۆ هەمووانە.
هێمن كاكەیی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved