16/12/2019 03:14 PM

بۆنیتۆ مۆسولۆنی

"بۆنیتۆ ئامیلکار ئاندرێ مۆسۆلۆنی" سیاسەتمەدار و رۆژنامەوانێکی "ئیتاڵی" بوو کە رێبەرایەتی پارتی فاشیستی نەتەوەیی ئەکرد. ئەو لە ماوەی ساڵەکانی 1922 تا ساڵی 1943 لە کورسی سەرۆک وەزیراندا خزمەتی کرد و بە شێوەیەکی بێ ‌پسانەوە وڵاتەکەی رێبەری ئەکرد تا ساڵی 1925 واتە تا ئەو ساڵەی کە ئەو دەستی لەمە هەڵگرت کە درۆ لەگەڵ خەڵک بکات و ئیتر خۆی وەک کەسایەتییەکی دیموکرات نە ناساند و حکومەتێکی دیکتاتۆری دامەزراند.
کە بە نازناوی "ئێل دۆچە" ناسرابوو بووە دامەزرێنەری پارتی فاشیستی "ئیتاڵیا". لە ساڵی 1912ـدا "مۆسۆلۆنی" نوێنەری سەرەکی پارتی "سۆسیالیست"ی "ئیتاڵیا" بوو. بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشداری نیزامی لە شەڕی جیهانی یەکە‌مدا کردبوو لەم پێگەیە دەرکرا، چونکە پارتەکەی بەر لەوە بڕیاری‌ دابوو سەبارەت بەم شەڕە لایەنگری هیچ لایەک نەکات. "مۆسۆلۆنی" کەسێکی نیزامی بوو لە ماوەی ئەم شەڕەدا تا ئەو کاتەی کە برینداربوو و لەساڵی 1917دا لە سوپا دەرکرا. پاش ئەمە "مۆسۆلۆنی" ڕایگەیاند کە "پی ئێس ئێی" ( پارتی سۆسیالیستی ئیتاڵیا) وەک پارتی سەرەکی خۆی هەڵئەبژێرێت و وەفادار بە ئامانجەکانی ئەم پارتە ئەمێنێتەوە و بەم جۆرە رایگەیاند کە لەمەودوا پتر جەخت ئەخاتە سەر نەتەوە نەک سۆسیالیزم و پاش ئەوە بووە دامەزرێنەری بزاڤی فاشیست کە دژ بە بیرۆکەی بەرابەری کۆمەڵایەتی و شەڕی چینانەیەتی ڕاوەستا و لە جیاتی ئەوە بووە نوێنەری "شۆڕشی نەتەوایەتی". لە ماوەی خۆپێشاندانی ئۆکتۆبەری 1922 "مۆسۆلۆنی" بووە گەنجترین سەرۆک وەزیرانی "ئیتاڵیا" تا ئێستا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved