وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكی له‌باره‌ی كۆمپانیاكانی ده‌رمان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئێستا كار بۆ دامه‌زراندنی ده‌زگای خۆراك و ده‌رمان ده‌كرێت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش رۆڵی كاریگه‌ری له دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌زگایه‌دا ده‌بێت، هاوكات لیژنه‌كانیشیان به به‌رده‌وامی چاودێری بازاڕه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كوالیتی ده‌رمان و نرخه‌كه‌ی. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم هۆشداریشی داوه‌ته كۆمپانیاكانی ده‌رمان كه پابه‌ندی رێنماییه‌كانی حكومه‌ت بن، هه‌ر كۆمپانیایه‌كی ده‌رمانیش تا كۆتایی ئه‌م مانگه پابه‌ندی بڕیار‌و رێنماییه‌كانی حكومه‌ت نه‌بێت، داده‌خرێت و روبه‌ڕووی سزا ده‌بێته‌وه. هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا به‌هۆی سه‌رپێچی و پابه‌ند نه‌بوونه‌وه سزادراون و كه‌یسیان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی جۆری سه‌رپێچییه‌كانیان سزایان بۆ دیاری ده‌كرێت. خاك - وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure