لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی ریستۆرانت و كافتریاكان ده‌كه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت؛ هه‌ر شوێنێك خواردنه‌وه‌و نێرگه‌له پێشكه‌ش به نه‌وجه‌وان بكات ده‌ستبه‌جێ داده‌خرێت. هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ریستۆرانت ڕایگه‌یاند؛ به مه‌به‌ستی پابه‌ندكردنی ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌و گازینۆكان به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ی ریستۆرانتی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی شوێنه‌كان ده‌كات و پشكنینه‌كان له‌رووی ته‌ندروستی، ڤێتێرنه‌ری و كوالێتی خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌نجامده‌دات، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتی و سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. وتی؛ مۆڵه‌ت، بنه‌مایه بۆ رێگه‌پێدان به‌هه‌ر پیشه‌یه‌ك كه‌سێك ئه‌نجامی بدات، مه‌رجی سه‌ره‌كی كاركردنه و خاوه‌ن شوێنه‌كان مۆڵه‌ت له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌كان به پیشه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، بۆیه پێویسته ریستۆرانت، كافتریا، كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌و گازینۆكان خاوه‌نی مۆڵه‌تی قائیمقامیه‌ت، ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزاربن، نه‌بوونی مۆڵه‌ت شوێنه‌كه روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه. وتیشی؛ پێویسته شوێنه‌كه پابه‌ندبێت به مه‌رجه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه ته‌ندروستییه‌كان به‌تایبه‌تی، گرنگی زۆر به پاكوخاوێنی شوێن و ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كرێت، بدات، به‌پێچه‌وانه‌وه به سه‌رپێچی ئه‌ژمار ده‌كرێت و پسوڵه‌ی بۆ ده‌كرێت و روبه‌رووی غرامه‌كردن ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك وتیشی؛ یه‌كێك له‌و سه‌رپێچییانه‌ی ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه روبه‌رووی داخستن ده‌كاته‌وه، هاتوچۆكردن و پێشكه‌شكردنی خواردنه‌وه‌و نێرگه‌له‌یه به خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، به‌پێی یاسا‌و رێنمایيه‌كان پێویسته رێگری له هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وانان بگرن بۆ شوێنه‌كانیان، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد؛ ئه‌و كارمه‌ندو كرێكارانه‌ی له ریستۆرانت، كافتریا‌و كۆفی شۆپی نێرگه‌له‌كان كارده‌كه‌ن پێویسته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستییه‌وه پشكنینیان بۆ ئه‌نجام درابێت و هه‌ڵگری كارتی پشكنین بن تا له سه‌لامه‌تی و نه‌بونی نه‌خۆشی دڵنیابنه‌وه، كرێكاره بیانییه‌كانیش خاوه‌نی كارتی ڤایرۆسی بن، پاشان رێگه‌به كاركردنیان ده‌درێت. لیژنه‌ی ریستۆرانت ئه‌ندامه‌كانی له كه‌سانی پسپۆڕ‌و شاره‌زای فه‌رمانگه‌ی پارێزگا‌و قائیمقامیه‌تی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئاسایشی ئابووری، گه‌شتوگوزار، ته‌ندروستی، نشینگه‌ی سلێمانی پێكهاتووه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure