بۆ یه‌كه‌مینجار، به‌شی "ئیسپاتلایت"ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، چوار كورته فیلمی له ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران نمایشكرد. به‌پێی ڕاپۆڕتی لێژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی گشتیی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین چه‌ند ساڵێكه كه به‌رنامه‌یه‌كی نمایشكردنی تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی كاتی دیاریكراوی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه له‌ژێر ناونیشانی "ئیسپاتلایت" Spotlight به‌ڕێوه‌ده‌بات و ئه‌مساڵیش ئه‌م داڕێژه‌یه ده‌ستپێده‌كات و به نمایشكردنی كورته فیلمه‌كان له ئێران و باشووری ئاسیا هاوڕێ بوو. سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران میوانداریی به‌رنامه‌ی "به‌رلیناله ئیسپاتلایت: كورته فیلمه‌كانی" Berlinale Spotlight: Short Films كرد كه به نمایشكردنی 4 كورته فیلم به‌ڕێوه‌چوو و له‌لایه‌ن "سیمۆنه ئیسپاتی" Simone Späni یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین ناسێندراو ئه‌و سه‌باره‌ت به به‌شی كورته فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین، ره‌وتی هه‌ڵبژاردن و چوارچێوه‌ی كورته فیلمه‌كان هاته ئاخاوتن و وڵامی پرسیاره‌كانی به‌رده‌نگه‌كانیدا‌وه. "ئانا هه‌نكل ـ دۆنێرئیسمارك" Anna Henckel-Donnersmarck سه‌رۆكی به‌شی ركابه‌ری كورته فیلمه‌كانی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین له‌م باره‌یه‌وه وتی: كورته فیلمه‌كان هه‌رده‌م، جێگه‌و پێگه‌یه‌كی گرینگ‌یان له به‌رلیناله هه‌بووه‌و به‌رده‌نگه‌كان سه‌رسامی پێچیده‌یی و دژوارییه‌كانی ناوه‌رۆكی و پێكهاته‌یی خۆی ده‌كات. ئه‌م به‌رهه‌مانه له سنووره‌كانی پێناسه‌كراو بۆ ژانره‌كانی سینه‌مایی و هێماو ئولگووه فیكرییه‌كان كه له‌وه پێش دیاریی كراون، تێده‌په‌ڕن. به‌رنامه‌ی "به‌رلیناله ئیسپاتلایت" له ئێران و باشووری ئاسیا به‌رده‌نگه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆربه‌جۆریی و داهێنان و تازه‌گه‌ریی هونه‌ریی له به‌شی كورته فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین بانگهێشت ده‌كه‌ن. فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران ئه‌مساڵ 4 كورته فیلم له چوارچێوه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی كێبڕكێ نمایش كرد كه هه‌موویان پێشتر له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلین نمایش كرابوون. ئه‌م فیلمانه پێكهاتووه له؛ "سه‌یاره واته ئه‌ستێره‌ی سیگما ∑" Planet Sigma له ده‌رهێنانی "مۆمۆكۆ سێتۆ" Momoko Seto به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2014 به ماوه‌ی 12 خوله‌ك، "ئاواته باشه‌كان" Wishing Well له ده‌رهێنانی "سیلویا شێدلبۆئێر" Sylvia Schedelbauer به‌رهه‌می وڵاتی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2018 به ماوه‌ی 13 خوله‌ك، "ئاگر ده‌گرێت" Prendre Feu له ده‌رهێنانی "میشێل سۆڤێز" Mickaël Soyez به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2019 به ماوه‌ی 26 خوله‌ك و "به‌بری تاسمانی" Le Tigre de Tasmanie له ده‌رهێنانی "وه‌رجین كیتۆن" Vergine Keaton به‌رهه‌می وڵاتی فه‌ره‌نسا له ساڵی 2018 به ماوه‌ی 14 خوله‌ك له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌دا نمایش كرد. "سیمۆنه ئیسپاتی" له‌دایكبووی شاری زووریخ و گه‌وره‌بووی به‌شی ناوه‌ندی وڵاتی سویسڕایه. ئه‌و له به‌شه‌كانی فیلمسازی، زمان‌ناسی، ئه‌ده‌بیاتی ئه‌ڵمانی و مێژووی هونه‌ر له زانستگای زووریخ وانه‌ی خوێندووه. ئه‌و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردنی كورته فیلمی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی به‌رلینه و ماوه‌یه‌ك به‌رنامه‌داڕێژی فێستیڤاڵی كورته فیلمی وینتێرتۆر و فێستیڤاڵه پڕبایخه‌كانی دیكه بووه. ئه‌و بێجگه له به‌رنامه‌داڕشتن وه‌كوو راوێژكاری فێستیڤاڵه‌كان زیاتر له وڵاتی سویسڕا و شاره‌كانی زووریخ و ژنێڤ، به‌رلین له ئه‌ڵمانیا و شاری كیكالی له وڵاتی رواندا چالاكی ده‌كات. هه‌روه‌ها له‌م دواییانه‌دا كۆمپانیایه‌كی فیلمی سه‌ربه‌خۆی له‌ژێر ناونیشانی "كۆكوون پرۆداكشێن" Cocoon Productions له شاری زووریخ دامه‌زراندووه كه ئه‌نكۆباتۆرێك بۆ سیناریۆنووسانی ئه‌فریقای باشوورییه. ئه‌و وردبوونه‌وه‌ی جیدی له‌سه‌ر دیمه‌نه‌كانی جۆراوجۆری فیلمه نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان هه‌یه. خاك - ڕاگه‌یاندنی گشتی سی‌وشه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure