16/12/2019 10:58 PM

تەندروستی سلێمانی رێوشوێن دژی ئەنفلۆنزای باڵندە دەگرێتەبەر

دوای بڵاوبوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە زۆرێك لە وڵاتانی ناوچەكەو دراوسێی عێراق، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ئەنفلۆنزای باڵندە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كۆبونەوەیەكی ئامادەكاری سازكرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و بەرێوەبەری پلان و بەدواداچوون و لێپرسراوی ئیفێكشن كۆنترۆڵ و بەڕێوبەری خۆپاراستنی سلێمانی و بەرێوەبەری نەخۆشخانەكانی شارو شەهید د.هێمن و د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵان بەرێوەچوو.

لەو كۆبونەوەیەدا باس لە ئامادەكارییەكان كرا لەڕووی دەرمان و چارەسەرەكان لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لە سنووری بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و ڕێگری لە تەشەنەكردنی نەخۆشیەكەو دابینكردنی شوێنی تایبەت بەو كەسانەی ڕەوانەی نەخۆشخانەكان دەكرێن.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved