وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ماوه‌ی پڕۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆ حكومیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) راده‌گه‌یه‌نێت كه رێكه‌وتی (5-1-2020) ده‌بێت. له‌مباره‌یه‌وه م.سه‌رتیپ خالص به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵا له فه‌رمانگه‌ی توێژینه‌وه‌و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له لێدوانێكدا بۆ وێبساتی وه‌زاره‌ت راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، پرسی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆ حكومیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا‌و بڕیاردرا له رێكه‌وتی (26-12-2019) پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن له زانكۆكان ده‌ستپێبكات، به‌ڵام به‌هۆی راگه‌یه‌نراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ، رێكه‌وتی ماوه‌ی پێشكه‌شكردن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت: - ماوه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا: له (5-1-2020 تا 19-1-2020) به‌رده‌وامده‌بێت. - تاقیكردنه‌وه‌ی توانستی زانستی: رێكه‌وتی (26-1-2020) - ده‌ستپێكی ده‌وامی خوێندنی دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا: رێكه‌وتی (16-2-2020). به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی باڵای وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند: كۆی گشتی پلانی خوێندنی باڵا/دبلۆمی باڵا‌و ماسته‌رو دكتۆرا له زانكۆ حكومیيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی (2019-2020) بریتییه له (5375) كورسی خوێندن كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه: - 2615 كورسی خوێندن به خۆرایی بۆ زانكۆكان و زانكۆ نوێییه‌كان و زانكۆ پۆلیته‌كنیكیه‌كان ته‌رخانده‌كرێت. - 417 كورسی خوێندن كه كورسی گشتی به خۆرایی بۆ فه‌رمانبه‌رانی میلاكی هه‌میشه‌یی گشت وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌رخانده‌كرێت كه به‌شێوه‌ی سه‌رتاسه‌ری له‌نێوان خۆیان پێشبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر كورسیيه‌كان. - 2343 كورسی خوێندن به شێوه‌ی پارالێل ده‌بێت و گشت خوازیارانی دامه‌زراو و دانه‌مه‌زراو بۆیان هه‌یه له‌سه‌ر كورسی پارالێل پێشكه‌شی بكه‌ن كه خه‌رجی دارایی له‌سه‌ر ئه‌ستۆی خوازیار ده‌بێت. هه‌ر له لێدوانه‌كه‌یدا مامۆستا سه‌رتیب خالص ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌یه‌كی نزیك پلان و ژماره‌ی كورسی خوێندن له گشت به‌ش و پسپۆرییه‌كان و كرێی خوێندنی دبلۆم و ماسته‌رو دكتۆرا له‌لایه‌ن زانكۆكان راده‌گه‌یه‌نرێت. خاك - ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure