18/12/2019 11:46 AM

شەڕی یەکگرتووەکان

شەڕی یەکەمین یەکگرتووەکان ناوێکی نەریتییە بۆ ئەو شەڕانە بەکار ئەهێنرێت کە چەندین دەسەڵاتی ئەوروپی لەماوەی ساڵەکانی 1792 تا 1797ـدا دژ بە یەکەمین کۆماری "فەڕەنسا" ئەنجامیان‌دا. ئەم هێزە یەکگرتووەکان تەنیا بەناو یەکگرتوو بوون ئەگینا هیچ هاوکاری و هاوئاهەنگییەکی باش و ڕێک‌وپێک لەناویاندا بەدی نەئەکرا، زۆربەی ئەم وڵاتانە شوێن هەندێک بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کەوتبوون وهیوادار بوون پاش تێکشکانی "فەڕەنسا" بتوانن هەندێک لە خاکەکەی داگیربکەن، بەڵام ئەمە خەیاڵێکی خاوبوو و هەرگیز بەکردەوە نەکرا.
پێوەندی و دۆستایەتی شۆڕشگێڕەکانی "فەڕەنسا" لەگەڵ وڵاتەکانی جیرانیان کە هەموویان سیستەمی پاشایەتی ببووە هۆی خراپتر بوونی هە‌لومەرجەکە و ببووە هۆی ڕاگەیندنی شەڕی "پیلنیتز" لە ساڵی 1791ـدا. هەشت مانگ پاش ئەوە پەرلەمانی شۆڕشگێڕانی "فەڕەنسا" دژ بەحکومەتی "هابزبۆرگ" شەڕی ڕاگەیاند، ئەم ڕووداوە لە ساڵی 1792ـدا بوو. لە هەمان ساڵدا سۆپایەک لە ژێر فەرمانی "دووکی برۆنزویک" کە سۆپایەک بوو پێکهاتوو کە هێزەکانی "پرووس" و "هێزەکانی "نەمسا" هیرشیان هێنا سەر "فەڕەنسا" تەنیا بەو ئامانجەی بەر بە شەڕی "ڤالمی" بگرن.
ئەم هێزانە لە وشکانی و دەریاوە بە تایبەتی لە لای سنوری "نەمسا"ـوە هێرشیان ئەهێنا بۆ "فەڕەنسا" و لەم لاشەوە "بەریتانیا" پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕەکانی ناو "فەڕەنسا" کرد و یارمەتی ئەدان.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved