18/12/2019 12:01 PM

هونەری "فۆتۆریزم"

"فۆتۆریزم" لە بنەڕەتەوە بزاڤێکی "ئیتاڵیا"ـیی بوو کە سەرهەڵدانەکەی لە ئەدەبیاتەوە دەستی پێکرد و دواتر توانی دزە بکاتە ناو هونەرەکانی‌ ترەوە وەک وێنەکێشی و پەیکەرتاشی و وێنەگری و بیناسازی‌. ئەم بیرۆکەیە یەکەم جار لە پاش نووسراوەیەک بە ناوی "فۆتۆریزم" کە لە لایەن "فیلیپۆ توماسۆ مارینێتی"ـیەوە نووسرابوو و لەساڵی 1909ـدا لە ڕۆژنامەی "فیگارۆ"ـی "پاریسدا بڵاوبۆوە دەستی پێکرد. بیرۆکەی "مارینێتی" ئەمەبوو کە ڕابردوو وەلا بنێت و هەوڵ بدات بۆ ئینقلابی کردنەوەی کەلتوری ئەمڕۆیی و هەرچی زیاتر مودێرن کردنی کەلتوری ئەمڕۆ. بیرۆکەی "فۆتۆریزم" بە تووندوتیژی دژ بەو میراتەی کە لەهونەری کەلتوری "ئیتاڵیا" وە مابۆوە دەستی پێکرد و پشتیوانی لەجۆرێکی تایبەت لەجوانناسی ئەکرد لە بەرهەمی ئەمڕۆ بێت و باسی ئۆتۆمبیل و خیرایی تێدا بێت و ڕەنگدانەوەی ژیانی ئۆتۆمبیلی مودێرن بێت.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved