18/12/2019 04:48 PM

نیشانەکانی هەوکردنی گیرفانەکانی لووت

هەوکردنی گیرفانەکانی لووت یەکێک لەگرفتەکانی وەرزی سەرمایه و بەهۆی هاوشێوەیی لەگەڵ نیشانەکانی هەڵامەت زۆرجار مرۆڤ تووشی هەڵە ئەبێت. لەڕاستیدا ئەم دوو کێشە تەندروستییە تەواو لەیەک جیاوازن. لەناو کەللە سەری مرۆڤدا کۆمەڵێک چاڵی بچووک هەیه و بەشێکیان لە سەرووی چاو و لەناوەڕاستی ناوچاودا هەڵکەوتوون. ئەم چاڵانه لە حاڵەتی ئاساییدا بەتاڵن و تا ئێستا زانایان هۆکاری ئەم بابەتەیان نەدۆزیوەتەوە. دیوارەکانی ئەم چاڵانه بەمادەیەکی لینج و تەڕ داپۆشراوە و ئەگەر بێتوو ئەم چاڵانه داخرێن پڕ ئەبن لە چڵک و کێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست ئەکات. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە نیشانەکانی ئەم کێشەیە ئاشنا ئەبین.

ژانی ددان

یەکێک لەنیشانەکانی هەوکردنی گیرفانەکانی لووت کە زۆرجار چاوپۆشی لێ ئەکرێت ژانی ددانه و لەوانەیه بەهەڵە هۆکارەکەی بگەڕێنینەوە سەر رزین و خورانەوەی ددان. ئەم ژانه بەگشتی بەهۆی چاڵە بچووکەکانی شەویلکەوە دروست ئەبێ، چونکە ریشەی ددانەکانی شەویکلکەی سەرەوە تا نزیک گیرفانەکانی لووت درێژەیان هەیه.

بۆنی هیچ شتێک ناکەن
ئەگەر هەستتان کرد بۆنی هیچ شتێک ناکەن لەوانەیه تووشی هەوکردنی گیرفانەکانی لووت بن. ئەم کێشەیە توانای هەیە هەستی بۆنکردن کەم بکاتەوە.

ناتوانن سەرتان بجووڵێنن
ژانەسەرهۆکاری زۆرە بۆ نموونە کەم ئاوی جەستە، چالاکی لەڕادەبەدەر و کەمخەوی. بەڵام ئەگەر ماوەیەکی زۆرە تووشی ژانەسەر بوون و هەست ئەکەن زەختێکی زۆر خراوەتە سەر مێشکتان ئەگەری ئەوە هەیه گیرفانەکانی لووت تووشی هەوکردن بووبێت، بەتایبەت ئەگەر ئاوی لووتتان زۆر بێت.

چارەسەر
بەرلەوەی سەردانی پزیشک بکەن، بەئاوی گەرم حەمام بکەن و 24 کاتژمێر ئارام بگرن بزانن کێشەکە چارەسەر ئەبێت یان نا. ئەگەر ئەم کێشەیە درێژەی کێشا یان تەشەنەی سەند سەردانی پزیشک بکەن بۆ ئەوەی دەرمانی پێویستتان بۆ دەستنیشان بکات.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved