18/12/2019 08:11 PM

روونكردنەوەی پەروەردە لەبارەی پشووی سەری ساڵ

پەروەردەی هەرێم لەبارەی پشووەكەی سەری ساڵ روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، رایدەگەیەنێت: پشووەكە خوێندنگەو دامەزراوەكانی پەروەردە دەگرێتەوەو خوێندن رۆژی 4ی كانوونی دووەم رۆژێك پێش دەستپێكردنەوەی دەوامی دامەزراوەكان دەستپێدەكاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە روونكردنەوەیەكدا لەبارەی رۆژەكانی پشوو كە حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، دەڵێت: سەبارەت بە ڕۆژەكانی پشوو كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە راگەیەنراوە، ئەم پشووانە تەواوی ناوەندەكانی خوێندن و دامەزراوە پەروەردەییەكان دەگرێتەوەو رۆژی 4-1-2020 كە دەكاتە رۆژی شەممە دەوامی رەسمی خوێندنگەكانە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو: رۆژی 5-1-2020 لەگەڵ دەسپێكردنەوەی دەوامی رەسمی وەزارەتەكانی دیكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دامەزراوە پەروەردەییەكان دەوامیان دەستپێدەكاتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved