18/12/2019 08:15 PM

له سلێمانی هەلی كار بۆ ئەندازیاران دەڕەخسێنرێت

بڕیاری سەرپەرشتیكردنی نووسینگە كشتوكاڵییەكان لەلایەن ئەندازیارانی كشتوكاڵییەوە دەرفەتی كاری بۆ ژمارەیەك لە ئەندازیارانی كشتوكاڵی دروستكردووەو سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵیش ئەو بڕیارەی قائیمقام بە گرنگ و پڕبایەخ ناودەبات.

بە مەبەستی دەستخۆشی لە قائیمقامی سلێمانی لەپای ئەو هەوڵانەی داوێتی بۆ كۆنترۆڵكردنی دەرمانە كشتوكاڵییەكان و دروستكردنی هەلی كار بۆ ئەندازیارانی كشتوكاڵی، لقی سلێمانی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵ خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە قائیمقامی سلێمانی و لیژنەی كشتوكاڵی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت.

پێشڕەو سەعید سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای ئەندازیارانی كشتوكاڵی ئاماژەی بەوە كرد: بڕیاری سەرپەرشتیكردنی نوسینگەو فرۆشگا كشتوكاڵییەكان لەلایەن ئەندازیارانی كشتوكاڵییەوە، سەرەڕای ئەوەی رێگربووە لە فرۆشتنی هەندێك ماددەی خراپ و شێوازی بەكارهێنانی نادروست، بەهۆیەوە بەشێك لەو دەرچووانەی بەشی كشتوكاڵی كە دەرفەتی دامەزراندنیان نەبووە بوون بە خاوەنی هەلی كار.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوە كرد چاودێریكردنی پرۆژەو نوسینگە كشتوكاڵییەكان بە بەشێك لە ئەركی خۆمانی دەزانین و توانیومانە تا رادەیەكی باش هەلی كار دروستبكەین و لەرووی كوالێتیشەوە چاودێری دەرمان و بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بكەین.

وتیشی: لیژنەی تایبەت بە بواری دەرمان و مادە قڕكەرە كشتوكاڵییەكان كە سەر بە لیژنە هاوبەشەكانە، كاری زۆر باشیان كردووەو سەرەڕای پێدانی رێنمایی كشتوكاڵی، رۆڵیان لە كەمكردنەوەی دەرمانە زیانبەخشەكاندا هەبووە كە هەندێك لە نوسینگە كشتوكاڵییەكان بە جوتیارانیان دەفرۆشت.

خاك - راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved