18/12/2019 08:24 PM

بەرنامەو پلانی نوێ بۆ نەخۆشخانە ئەهلیيەكان دادەنرێت

لیژنەكانی بەدواداچوون و پشكنینی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، بە سەرۆكایەتی د.هەورامان نەسرەدین سەرۆكی لیژنەكە لەگەڵ نوێنەری نەخۆشخانە ئەهلیيەكان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆبوونەوەو تاووتوێی چەند پرسێكیان كرد.

لەبارەی كۆبوونەوەكە د.شلێر فایەق سەرپەرشتیاری ژنان و منداڵبوون بۆ سایتی تەندروستی وتی: بڕیاڕو ڕاسپاردەكانی ئەوان بۆ خزمەتی گشتی هاووڵاتیان و تەواوی پزیشكان و دەزگا تەندروستیيەكانە بە حكومی و ئەهلیيەوە.

وتیشی: ڕێكخستنەوەی كاروباری نەخۆشخانە ئەهلیيەكان بۆ ئەوەیە پلانی نوێ بۆ ساڵی داهاتوو دابڕێژن تاوەكو لە ساڵی داهاتوو كاری لەسەر بكەن.

د.شلێر فایەق روونیكردەوە: بنەمای زانستیان بۆ خەڵك داناوە كە لە نەخۆشخانە ئەهليیەكان ڕەچاوبكرێت و چاودێری مانگانە هەبێت لەگەڵ سزادانی هەر هەڵەیەكی پزیشكی كە لەو نەخۆشخانانە ئەنجامدەدرێت.

د.ئامانج ڕەحیم زەنگەنە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ڕۆیاڵی ئەهلی و بەشداربووی كۆبونەوەكە بە سایتی "تەندروستی" ڕاگەیاند: ئەوان كۆبونەوەكەیان پێباش بووەو بڕیارەكان بەگرنگ دەزانن و پابەند دەبن پێوەی و جێبەجێی دەكەن، چونكە بڕیارەكانی لیژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون لە خزمەتی نەخۆشخانە ئەهلیيەكان و هاووڵاتیاندایە.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved