20/12/2019 02:20 PM

جۆرج واشنتۆن

"جۆرج واشنتۆن" کەسایەتییەکی سیاسەتمەدار و ڕابەری سیاسی "ئەمریکا" و هەروەها ژنەڕاڵێکی سۆپایی و بناخەداڕێژەری وڵاتی "ئەمریکا" بوو کە وەک یەکەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکا" لە نێوان ساڵەکانی 1789 تا 1797ـدا خزمەتی کردوە. بەرلەمانە ئەو ڕێبەرایەتی هێزە نیشتمانپەروەرەکانی لە ئەستۆ گرتبوو ئەو کاتەی کە خەریکی شەڕبوون بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی. ئەو بەرپرسی یاسای ساڵی 1787 بوو کە یاسای بنەڕەتی "ویلایەتە ئەکگرتووەکان"ـی بەدی هێنا.
ئەو بۆ ماوەیەکیش ئەرکی قایمەقامی گرتبوە ئەستۆ و بەهۆی جۆراوجۆری ئەو ئەرکانەی کە لەسەر شانی بووە و ئەو ڕێبەرایەتیانەی کە کردوویەتی لە لایەن خەڵکەوە نازناوی "باوکی وڵات"ـی پێ‌ بەخشراوە.
"واشنتۆن" پلەی نیزامییەکەی لە سۆپای "ڤیرجینیا" وەرگرت ئەویش لەو ماوەیەی کە شەڕی نێوان"فەڕەنسا" و "سوورپێستەکان" لە گۆڕێ‌دا بوو. دواتر ئەو بۆ "ماڵی ڤیرجینیا" هەڵبژێردرا و بووە نوێنەری کۆنگرێس کە هەر لەوێ بۆ پلەی فەرماندەی سەرەکی هێزی سۆپایی هەڵبژێردرا. ئەو فەرمانی دا کە هێزەکانی "ئەمریکی" لەگەڵ هێزەکانی "فەڕەنسی" هاوپەیمان بن و هەر دووکیان یەکگرتوو دژ بەهێزەکانی "بەریتانی" شەڕ بکەن کە لەو کاتدا شاری "یۆرتاون"میان ئابلۆقە دابوو. پاش واژۆکردنی پەیمانامەی "پاریس" لەم ئەنجومەنە دەستی کێشایەوە.
"واشنتۆن" ڕۆڵێکی زۆر بەرچاو و سەرەکی گێڕا لە دامەزرانی یاسادا و لەدوو خولی سەرۆک کۆماریدا وەک سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved