20/12/2019 05:51 PM

چەند نیشانەی ناتەندروستی سییەکان

ژانی پشت و شان
ئەگەرچی ئەم نیشانەیه یەکێک لە دەگمەنترین نیشانەکانە، بەڵام ژانی بەردەوامی پشت، شان و تەنانەت قەفەزەی سنگ ئەتوانێ نیشانەی شێرپەنجەی سی بێت کە ئەگەر زوو پێی بزانین ئەگەری چارەسەرکردنی زیاترە.

کۆکە
کۆکە لەو نیشانانەیه کە زۆرجار پشت گوێ ئەخرێت و وادەزانرێ کە هۆکارەکەی هەڵامەتێکی ئاسایی یان هەستیارییه. بەڵام کۆکەی بەردەوام بەتایبەت ئەگەر خوێنی لەگەڵ بێت، یەکێک لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سییه.

هەناسەسواربوون
هۆکاری سەرەکی هەناسەسواری زۆرتر کێشەکانی دڵ و سییه، بۆ نموونه "ئاسم" و هەستەوەری/ ئالەرژی. ئەگەر ئەم نیشانانەتان هەیه هەوڵ بدەن شوێنی ژیانتان بگۆڕن و بەرنامەیەکی وەرزشی گەنجاو بۆخۆتان دابڕێژن. ئەگەر زوو زوو هەناسەتان سوار ئەبێ، پێویستە سەردانی پزیشک بکەن.

زەردبوونی چاو و پێست(زەردوویی)

ئەم نیشانەیەش زۆر جار پشت گوێ ئەخرێت. جگەرە کێشان و شێرپەنجەی سی دوو هۆکارن بۆ ئەم کێشەیه. زەردوویی حاڵەتێکە کە پێست زەرد ئەبێت و هەندێک جار کار لە چاویش ئەکات و سپیێنەی چاو زەرد ئەبێت. ئەگەر ئەم کێشەیه بەردەوام بێت ئەم زەردییه چڕ ئەبێتەوە.

بێ هێزی

هەموومان هەندێک جار هەست بەبێ هێزی ئەکەین و بابەتێکی سروشتییه. کەم خەوی و دڵەڕاوکێ لەوانەیه هۆکاری ئەم بێ هێزییە بن. بەڵام ئەگەر ماویەکە جگە لە بێ هێزی، کۆکەتان هەیه و ئارەزووی خواردن ناکەن، لەوانەیه ئازارێکی نوستوو لە جەستەتاندا خۆی حەشار دابێت.

پشکنینی ناوبەناوی پزیشکی، وازهێنان لە جگەرەکێشان و دابینکردنی فەزایەکی پاک بۆ ژیان ئەتوانن رێگری لەم کێشانە بکەن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved