21/12/2019 12:25 AM

یاریزانێكی سلێمانی گۆڵكاری خولی نایابی عیراقە

یاریزانێكی تیپی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی بەشدار لە خولی نایابی تۆپی دەستی یانەكانی عیراق، گۆلكاری خولەكەیە.

پاش تەواوبوونی گردبوونەوەی یەكەم لە شاری سلێمانی و ئەنجامدانی 6 یاری بە بەشداری 12 یانە، بەدر حەمودی یاریزانی یانەی سلێمانی و هەلبژاردەی عێراق بە تۆماركردنی 58 گۆل، سەر لیستی گۆلكارانی خولەكەی گرتووە.

بەدر یەكێكە لە یاریزانە ئاستبەرزەكانی عێراق لە گردبوونەوەی یەكەم سەركردایەتی سلێمانی كرد بۆ 5 یاری لە كۆی 6 یاری.

بریارە گردبوونەوەی دووەم و كۆتایی لە رۆژی 1-2-2020 لە شاری بەسرە بەرێوەبچێت.

خاك - هەرێز جەمال




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved