به دروشمی "ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵتانین" و به نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری" له سوید به‌ڕێوه‌چوو. به ئاماده‌بوونی "دڵشاد ئه‌حمه‌د" سه‌رۆكی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری" Goteborg و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، "شه‌ماڵی عه‌به ڕه‌ش" ئه‌كته‌ری ناوداری كورد و به‌رپرسی هونه‌ریی ئه‌م فیستیڤاڵه، "لاگێ بیۆرك" Lage Björk به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی یۆتۆبۆری، هه‌ندێك له سینه‌ماكارانی به‌شداربوو له فیستیڤاڵ و هۆگرانی هونه‌ریی سینه‌ما، شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری" به دروشمی "ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵتانین" و به نمایشی به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كوردستانی ئێران، هه‌رێمی كوردستان و سینه‌ماكارانی كورد له ئه‌ورووپا له هۆڵی سینه‌مایی "فۆڵكت هیووس" Fulket Hus له شاری یۆتۆبۆری له وڵاتی سوید به‌ڕێوه‌چوو. له گوتاری به‌رپرسانی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری"دا هاتووه: شه‌ش ساڵه، خه‌ون و ئازار و شادی له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا به‌ش ده‌كه‌ین، شه‌ش ساڵه نیشتمان و تاراوگه به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌ده‌ین. ئێمه له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه ده‌مانه‌وێت خۆمان و جیهان بدوێنین. چیرۆك و ئازاره سیاسی و كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان شه‌نوكه‌و بكه‌ین. له گۆشه‌یه‌كی پڕ له شه‌ڕ و ته‌نگه‌ژه‌ی ئه‌م جیهانه‌دا خۆمان نمایش ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت تێكه‌ڵ به شارستانییه‌تی جیهان ببین، بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه خه‌ون و هه‌وڵه‌كانمان گه‌وره بن یان بچووك، بۆ ئێمه گرنگ هه‌وڵدان و به‌رده‌وامییه. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م گوتاره‌دا هاتووه: به‌ڕێزان ئێمه له چركه‌ساتێكدا دیداری فیلمی كوردیی سازده‌كه‌ین، كه هه‌ورێكی ڕه‌ش له مێژوویه‌كی دوریی ئیمپڕاتۆرییه‌تی عوسمانییه‌وه به‌ره‌و ئاسمانی نیشتمانی ئێمه دێت. له هه‌گبه‌یه‌دا كه ماڵ و ژیانمان، نیشتمان و كوردبوونمان زه‌وت بكات. كوردستانییان نزیكه‌ی پێنج ساڵه له جه‌نگێكی قورس و گرانی ئاڵا ڕه‌شه‌كانی داعشدان. ئێمه له جه‌نگه‌كاندا گۆرانی ده‌ڵێین و فیلم دروست ده‌كه‌ین، نیگار ده‌كێشین و چیرۆكه‌كانمان ده‌نووسینه‌وه. ئێمه له‌م دۆخه‌دا زیاد له هه‌موو كاتێكی دیكه پێویستیمان به هونه‌ره، بۆ گرێ دانه‌وه‌ی خۆمان به جێهانه‌وه. له درێژه‌ی ئه‌م گوتاره‌دا هاتووه: له‌م سه‌رده‌مه‌دا شانازییه‌كانی ئێمه ته‌نها شه‌ڕڤانان نین، كه جه‌نگێكی خۆپارێزیی ده‌كه‌ن له دژی كۆنه‌په‌ره‌ستان. له‌م سه‌رده‌مه‌دا جیهان ئاشنا ده‌بێت به زانایه‌كی بیركاریی كورد و ڕۆمانی كوردیی له ئه‌ورووپادا بۆ سه‌ر چه‌ندین زمانی دیكه وه‌رده‌گێڕدرێت. ڕێكخراوه‌ی جیهانی یۆنسكۆ له پاریس، شاره كوردییه‌كان وه‌كوو شاری كه‌لتووری به جیهان ده‌ناسێنێت. سینه‌ماكارانی كوردیش هه‌وڵده‌ده‌ن له ژێر سوتوو و باڕووتی جه‌نگه‌كانه‌وه چیرۆكه‌كانیان به جیهان ئاشنا بكه‌ن. له كۆتایی گوتاریی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری"دا نووسراوه: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كورده، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كاری ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه دوور له ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستی ئینسانی بوون و كوردبوونی خۆمان، دووپات بكه‌ینه‌وه پێناسه‌ی خۆمان بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له خۆمان و له جیهان تێبگه‌ین، بۆ ئه‌مه‌ش كاری زۆرمان له پێشه. گرنگترین كار گوزارشت كردنه له خۆمان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانه و ڕاوه‌ستانه له‌سه‌ر خه‌ونه‌كانمان. هونه‌ری سینه‌ما و هه‌موو چالاكییه كه‌لتوورییه‌كانی دیكه، هۆكارێكن بۆ مانه‌وه‌مان له‌و جوگرافیا داخرا و ترسناكه‌ی كه ده‌وره‌ی داوین. ناوی ئه‌و فیلمانه‌ی كه له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری" نمایش كران بریتی بوون له: فیلمی سینه‌مایی "گوڵ نیسا" له ده‌رهێنانی سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵ و هه‌روه‌ها كورته فیلمه‌كانی "ڕه‌ش و سپی" له ده‌رهێنانی ڕێبین ڕه‌شید، "سوور و سه‌وز" له ده‌رهێنانی سارا فه‌خری، "فڕینی به‌رد" له ده‌رهێنانی هه‌ردی حه‌سه‌ن، "وه‌ك هه‌میشه" له ده‌رهێنانی نه‌سرین پاك‌و، "بۆنی خوێن" له ده‌رهێنانی كاردینا هێمن، "ساتێك بۆ من" له ده‌رهێنانی مه‌ریوان ئیبراهیم، "هیوا" له ده‌رهێنانی عابد هه‌ورامی، "سێ" له ده‌رهێنانی هه‌ردی سه‌لامی، "ڕێگا" له ده‌رهێنانی خه‌یبه‌ر ڕه‌فیق، "هاویه" له ده‌رهێنانی سامی كاكه، "جارێك له كوردستان" له ده‌رهێنانی ژینۆ هادی، "قوربانی" له ده‌رهێنانی ڕزگار حسێن، "سنوورێن ڤاڵا" له ده‌رهێنانی هه‌ژار دهۆكی، "وون بوون" له ده‌رهێنانی گۆنا حه‌مه ساڵح، "دوا چاره‌نووس" له ده‌رهێنانی كامه‌ران مه‌نسوور، "ناته‌واو" له ده‌رهێنانی ڕه‌حمان هوشیاری، "لێت ده‌گه‌ڕێم بڕۆیت" له ده‌رهێنانی سۆران سۆرانی و "گه‌ڕان به‌دوای شوناسدا" له ده‌رهێنانی ئاوات عوسمان. له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی "یۆتۆبۆری"دا هونه‌رمه‌ند به‌رزان سه‌یدا به هاوكاری گرووپی موزیك كه پێكهاتبوون له هێرش عومه‌ر ڕه‌زا، ئیبراهیم عوسمان، سه‌باح سه‌نتوور، ئاسۆ دیلان، فه‌ریبورز كه‌ره‌می و ڕه‌زا شه‌ریفی چه‌ندین گۆرانی و پارچه موزیكی كوردی‌یان پێشكه‌ش كرد. خاك - مه‌نسوور جیهانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure