بڕوابەخۆبوونی مرۆڤەکان پەیوەندی بەوەیە کە چەندە خۆمان لە بەرامبەر کێشەکاندا بەتوانا دەزانین. مناڵێکی بڕوابەخۆ پێویستی بەوەیە ڕوانگەیەکی پۆزەتیڤ و واقعی لەسەر خۆی و تواناکانی هەبێت. 10 ڕێگە بۆ ئەوەی کە مناڵەکەتان بڕوای بەخۆی هەبێت ئەمانەن: 1.مناڵەکەتان خۆشبوێت: خۆشەویستی بێمەرج دەبێتە هۆی دامەزرانی بناخەیەکی بەهێز بۆ بڕوابەخۆیی. 2.هەرکات پێویستبوو مناڵەکەتان خەڵات بکەن: ئەمکارە دەبێتە هۆی ئەوەی مناڵەکانتان بەپێی بیرکردنەوەی ئێوە دەستکەوت و تواناییەکانی هەڵبسەنگێنێت. 3.یارمەتی مناڵەکاتان بدەن تا ئامانجی واقعبینانە دیاریبکەن بۆ خۆیان. 4.فێریان بکەن کە خۆیان خۆشبوێت و بە زمانێکی پۆزەتیڤ لەگەڵ خۆیاندا قسەبکەن. 5.فێریان بکەن خۆڕاگر بن، هیچ کەس لە هەموو شت و لە هەموو کاتێکدا سەرکەوتوو نییە. شکست و پاشەکشە هەیە، ئەوەی کە کرنگە خۆڕاگرییە. 6.فێریان بکەن سەربەخۆ بن و شتی نوێ ئەزموون بکەن و ترسی شکستیان لە ئەزموونە نوێیەکاندا نەبێت. 7.هانیان بدەن بۆ وەرزش و چالاکی جەستەیی تر. 8.لە شوێنکەوتنی حەزەکانیاندا یارمەتیدەرو پشتیوانیان بن. 9.کۆمەڵێک یاساو ڕێسایان بۆ دابنێن، مناڵەکان ئەوکاتەی دەزانن دەبێت چی بکەن و چاوەڕێی چی بن بڕوابەخۆییان زیاترە. 10.فێریان بکەن چۆن پەیوەندی سازبکەن. ئەو مناڵانەی لە پەیوەندیدا باشترن بڕوابەخۆترن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure