دۆناڵد هۆڵ (Donald Hall)، (20/9/1928-23/7/2018) شاعیر و نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرێكی ئه‌مریكایی بوو. نووسه‌ری زیاتر له (په‌نجا) كتێبه له ژانره جیاوازه‌كاندا، له‌وانیش ئه‌ده‌بی مناڵان، بیره‌وه‌ریی، خۆبیره‌وه‌ریی، په‌خشان، هه‌روه‌ها (22) به‌رگ شیعر. خوێندكاری زانكۆی (فیلییس و هارڤارد و ئۆكسفۆرد) بوو. له سه‌ره‌تای ئیشكردنیدا بوو به ئه‌دیتۆری شیعر له وه‌رزنامه‌ی (پاریس ریڤیو) ساڵانی (1953-1961)، له رێگه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنانه‌وه كه له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌ران له باره‌ی به‌هره و ئیشه‌كانیانه‌وه ده‌یكرد ناسرا. له (14-7-2006)دا به پاشای شاعیرانی كتێبخانه‌ی كۆنگرێس هه‌ڵبژێردرا كه ئاسایی به پاشای شاعیرانی ئه‌مریكاش ناوده‌برێت. به (شاعیری رێك و راستی لادێی) له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن و ده‌گوترێت له به‌رهه‌مه‌كانیدا به دوای (رابردووی جوتیاریدا ویڵه و به‌رهه‌مه‌كانی ره‌نگدانه‌وه‌ی رێزگرتنی به‌رده‌وامن له سروشت.) به هۆی ئیشه زانستییه‌كانی و وانه گوتنه‌وه‌یه‌وه له زانكۆی (ستانفۆرد، كۆلیجی بنینگتۆنی مه‌شیگان) و یارمه‌تی زۆر و زه‌وه‌ندی به خوێندنه‌وه و پیشه‌ی نووسه‌ریی ناسراوه. دۆناڵد هۆڵ به قه‌ڵه‌می خۆی جوان و راستگۆیانه كورته‌یه‌كی ژیانی خۆی و دوا رۆژه‌كانی ته‌مه‌نه (نه‌وه‌د) ساڵییه‌كه‌ی نووسیوه كه لێره‌دا ده‌یخوێنینه‌وه: دۆناڵد هۆڵ له فارسییه‌وه: محه‌مه‌د كه‌ریم له ته‌مه‌نی هه‌شتا و حه‌وت ساڵیدا، به ته‌نیا ده‌ژیم، له خانوویه‌كی ره‌نجبه‌ریدا كه هه‌موو خێزانه‌كه‌م له كاتی جه‌نگه ناوخۆییه‌كانه‌وه تیایدا ژیاون. دوای مردنی باپیرم، (كه‌یت)ی نه‌نكم لێره ده‌ژیا. هه‌ر سێ كچه‌كه‌ی هه‌میشه لێره سه‌ریان لێده‌دا. ساڵی (1975)، كه‌یت له ته‌مه‌نی نه‌وه‌د و حه‌وت ساڵیدا مرد و من جێگای ئه‌وم گرته‌وه. ئێستا دوای زیاتر له چل ساڵ، من به تاقی ته‌نیا رۆژگارم له‌سه‌ر یه‌كێك له دوو كورسی ماڵه‌كه به‌سه‌ر ده‌به‌م. جاری وایه له‌سه‌ر قه‌نه‌فه‌یه‌كی شینی ئه‌ستوور داده‌نیشم و سه‌یری كۆگا كۆنه ئاڵتوونییه‌كه‌مان ده‌كه‌م، كه ئێستا ئیتر نه مانگای تیایه نه ئه‌سپه‌كه‌مان كه ناوی (رایلی)بوو، هه‌روه‌ها سه‌یری گوڵی لاله و به‌فریش ده‌كه‌م، جاری واشه له‌سه‌ر كورسی ژووری دانیشتنه‌كه داده‌نیشم و ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم یان نامه ده‌نووسم. سه‌یری هه‌واڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆنیش ده‌كه‌م به‌ڵام ئاسایی گوێیان لێناگرم، له ئامێزی فه‌ره‌حی ته‌نیاییمدا بۆخۆم پشوو ده‌ده‌م. خه‌ڵك حه‌زده‌كه‌ن بێنه سه‌ردانم، به‌ڵام زۆربه‌ی كات قبووڵی ناكه‌م، بێده‌نگیی هه‌میشه‌ییم ده‌پارێزم. (لیندا) حه‌فته‌ی دوو شه‌و دێت بۆ ئێره. دووان له‌و هاوڕێیانه‌ی كه باشترین هاوڕێمن، كه یه‌كێكیان له (ماین) و ئه‌وی تریان له (مانهاتن) ده‌ژی، به ده‌گمه‌ن سه‌رم لێده‌ده‌ن. (كارۆل)یش حه‌فته‌ی چه‌ند سه‌عاتێك بۆ شۆردنی جله‌كانم و ژماردنی حه‌به‌كانم و خزمه‌تكردنم دێت بۆ ئێره. هه‌میشه چاوه‌ڕێی هاتنی ده‌كه‌م، كاتێكیش كه ده‌ڕوات هه‌ست به ئیسراحه‌ت ده‌كه‌م. جاربه‌جارێ، به تایبه‌تی شه‌وان، هه‌ستی ته‌نیایی هێزی نه‌رمی له ده‌ستده‌دات و هه‌ستی بێكه‌سیی جێگای ده‌گرێته‌وه. كاتێ ته‌نیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه زۆر خۆشحاڵ ده‌بم. تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌م بووم ساڵی (1928) هاتمه دنیاوه و تاقانه‌ی خێزانه‌كه‌م بووم، له كاتی چه‌قبه‌ستنی ئابووریدا، زۆركه‌س وه‌كو ئێمه بوون و قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تیی (سپرینگ گلن)یش هه‌شت پۆل قوتابی هه‌بوو كه هیچیان خوشك و برایان نه‌بوو. له قۆناغی مناڵیدا، ماوه ماوه هاوڕێیه‌كم بۆ خۆم ده‌دۆزییه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز هاوڕێیه‌تییه‌كه زۆر درێژه‌ی نه‌ده‌كێشا. (چارلی ئه‌كسل) له دار و توێكڵی داری (بالسا)، فڕۆكه‌ی مناڵانی دروست ده‌كرد، منیش دروستم ده‌كرد، به‌ڵام من ناشی بووم و زۆرم كه‌تیره له باڵی كاغه‌زیی فڕۆكه‌كه ده‌دا. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و فڕۆكانه‌ی ئه‌و دروستی ده‌كردن، ده‌فڕین. پاشان ده‌ستمكرد به پوول كۆكردنه‌وه، (فرانك بندیكت)یش ئه‌مه‌ی ده‌كرد. تاقه‌تی پوولم نه‌ما، له پۆلی حه‌وت و هه‌شت كچیشمان له‌گه‌ڵ بوو. دێته‌وه یادم له‌گه‌ڵ (باربارا بۆب) دا له‌سه‌ر سیسه‌م راده‌كشاین، له‌به‌رئه‌وه‌ی دایكی به نیگه‌رانییه‌وه ده‌هات و سه‌ری لێده‌داین، به جلی ته‌واوه‌وه و دوور له یه‌كه‌وه راده‌كشاین. زۆربه‌ی كات دوای قوتابخانه من ته‌نیا بووم و له ژووری دانیشتنی تاریكی ماڵه‌كه‌دا، له گۆشه‌یه‌كدا بۆ خۆم داده‌نیشتم. دایكم یان ده‌چوو بۆ شت كڕین یان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا یاریی كاغه‌زی ده‌كرد، باوكم له ژووری ئیشكردنه‌كه‌ی حساب و كیتابی خۆی ده‌كرد، منیش هه‌میشه سه‌رقاڵی خه‌یاڵپڵاویی خۆم بووم. هاوینان (كونیتیكت)م به‌جێده‌هێشت و ده‌چووم بۆ كێڵگه‌كه‌ی باپیرم له (نیو هه‌مشایر) بۆ ئه‌وه‌ی له كۆكردنه‌وه‌ی گیا و ئاڵفدا یارمه‌تییان بده‌م. ده‌مبینی كه به‌یانی و ئێواره حه‌وت دانه مانگای (هۆڵشتاین) یان ده‌دۆشی. بۆ نانی نیوه‌ڕۆ، خۆم سه‌نده‌ویچم دروست ده‌كرد، كه پارچه‌یه‌ك گۆشتی گه‌وره بوو ده‌خرایه ناو چه‌ند نانێكه‌وه. پێشانیش سه‌باره‌ت به‌م سه‌نده‌ویچه قسه‌م كردووه. كه ته‌مه‌نم بوو به پانزه ساڵ چووم بۆ (ئیكسترا) بۆ ئه‌وه‌ی دوو ساڵ كۆتایی ئاماده‌یی له وێ به‌سه‌ر به‌رم (ئیكسترا) فه‌زایه‌كی زانستیی قورسی هه‌بوو، زانكۆی هارڤاردی بۆ ئاسان كردم، به‌ڵام رقم لێی ده‌بۆوه، له‌ناو پێنج سه‌د كوڕی هاوشێوه‌دا كه دوو دوو له ژوورێكدا ده‌ژیان، ته‌نیایی، شتێكی ده‌گمه‌ن بوو به قورسیی ده‌ستم ده‌كه‌وت. من زۆر پیاسه‌م ده‌كرد و جگه‌ره‌م ده‌كێشا. جاری وابوو ژوورێكی چۆڵم ده‌دۆزییه‌وه و هه‌تا ده‌متوانی تیایدا ده‌مامه‌وه، ده‌مخوێنده‌وه و ده‌منووسی. شه‌وانی شه‌ممه هه‌موو خوێندنگاكه له گۆڕه‌پانی باسكه كۆده‌بوونه‌وه و وه‌كو شێت سه‌یری فیلمیان ده‌كرد. من له ژووره‌كه‌م ده‌مامه‌وه و چێژم له ته‌نیایی ده‌بینی. چۆن هێلانه‌ی ته‌نیاییم چێده‌كرد؟ له زانكۆ به‌شی ناوخۆیی هه‌م ژووری تاكه كه‌سی هه‌بوو هه‌م ژووری دوو كه‌سی. به هه‌موو پێداویستییه‌كانمه‌وه كه له‌وێ كه‌ڵه‌كه كرابوون، سێ ساڵ له ژوورێكی تاكه كه‌سیدا ژیام. له ساڵی كۆتاییدا، سویتێكی تاكه كه‌سیم بۆ خۆم دابین كرد، كه بریتی بوو له ژووری نووستن و دانیشتن و مشته‌مه‌لات. له ئۆكسفۆرد، دوو ژوورم هه‌بوو. هه‌مووان هه‌یانبوو. پاشان قۆناغی ته‌واوكارییم تێپه‌ڕاند. پاشان چه‌ند كتێبێكم نووسی. له كۆتاییدا، به پێچه‌وانه‌ی ویستی خۆمه‌وه ده‌بوو به دوای ئیشدا بگه‌ڕێم. له‌گه‌ڵ ژنی یه‌كه‌ممدا له شاری (ئان ئاربه‌ر) نیشته‌جێ بووین، ئه‌و زه‌مانه خه‌ڵك زوو ژنیان ده‌هێنا و شوویان ده‌كرد، ئێمه بیست ساڵ و بیست و سێ ساڵ بووین. من له زانكۆی (میشیگان) ده‌رسم ده‌وته‌وه. عاشقی ئه‌وه بووم له كڵاسی ده‌رسدا پیاسه بكه‌م و سه‌باره‌ت به (ولیام ییتس و جه‌یمس جۆیس) قسه بكه‌م و شیعره‌كانی (تۆماس هاردی و ئه‌ندرۆ مارڤیل) به‌ده‌نگی به‌رز بخوێنمه‌وه. له‌م چێژانه‌دا، ته‌نیایی جیگای نه‌ده‌بۆوه، كاتێ له ماڵه‌وه بووم، رۆژم له ژوورێكی بچو‌وكدا به‌سه‌ر ده‌برد كه بنمیچه‌كه‌ی له‌وح بوو، له‌وێ شیعرم ده‌نووسی. ژنه‌كه‌م زۆر هۆشیار بوو زیاتر ئه‌هلی بیركاری بوو تا ئه‌ده‌ب. پێكه‌وه ده‌ژیاین به‌ڵام كه‌م كه‌م جودایی ده‌كه‌وته نێوانمانه‌وه. هه‌ربۆیه، ئه‌گه‌ر بۆ یه‌كجاریش بووبێ له ته‌مه‌نما چێژم له میوانی بینیوه، یانی: میواندارییه تێكه‌ڵه‌كان له (ئان ئاربه‌ر). چاوه‌ڕێی كۆتایی حه‌فته‌كانم ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی له میواندارییه قه‌ره‌باڵغه‌كاندا له ژیانی ژن و مێردایه‌تی دوور بكه‌ومه‌وه. رۆژانی هه‌ینی دوو سێ جار و شه‌ممان زیاتریش، ژن و مێرده‌كان ده‌یانتوانی له ماڵێكه‌وه بچن بۆ ماڵێكی تر، له‌وێ ده‌ستبازیمان ده‌كرد و مه‌شروبمان ده‌خوارده‌وه، ئه‌وه‌نده سه‌رخۆش ده‌بووین یه‌كشه‌ممه بیرمان نه‌ده‌كه‌وته‌وه شه‌وی پێشوو چیمان كردووه. دوای شانزه‌ساڵ له‌یه‌ك جیابووینه‌وه پێنج ساڵ سه‌ڵت بووم، به‌ڵام به‌بێ چێژی ته‌نیایی. چونكه نه‌هامه‌تی جیابوونه‌وه‌م گۆڕیبوو به نه‌هامه‌تی ویسكی. له‌گه‌ڵ كچێكدا ژوانم هه‌بوو كه رۆژی دوو سێ بتڵ ڤۆدكای ده‌خوارده‌وه. حه‌فته‌ی له‌گه‌ڵ سێ چوار ژن‌دا ژوانم هه‌بوو، جاری وابوو له رۆژێكدا ژوانم له‌گه‌ڵ سێ ژن‌دا هه‌بوو. شیعره‌كانم لاواز بوون و پاشان وه‌ستان. ده‌مه‌ویست قه‌ناعه‌ت به خۆم بكه‌م كه به‌خته‌وه‌رم، به‌ڵام وانه‌بوو. ژنی دووه‌مم نۆزده‌ساڵ له خۆم مناڵتر بوو! (جه‌ین كینیون) خوێندكاری خۆم بوو، شیعری ده‌نووسی، له كڵاسدا قسه خۆش و رێك و راست بوو. ده‌مزانی له به‌شی ناخۆییه‌ك له نزیكی ماڵه‌كه‌م ده‌ژی، هه‌ر بۆیه جارێكیان كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك سه‌عاتیم هه‌بوو، داوام لێ‌كرد ئاگای له ماڵه‌كه‌م بێت. (ئه‌و زه‌مانه له ئان ئاربه‌ر دزیی ماڵان زۆر بوو.) كاتێ گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه، پێكه‌وه چووینه ناو جێگاكه‌وه، خۆشمان رابوارد، به‌بێ هیچ كۆسپێك هه‌تا توانیمان چێژمان بینی. پاشان داوام لێ‌كرد بۆ نانی ئێواره له‌لام بمێنێته‌وه، كه له ساڵی (1970)دا ئه‌مه یانی نانی ئێواره و نانی به‌یانی شه‌وی دوای ئه‌وه. حه‌فته‌ی یه‌كجار یه‌كمان ده‌بینی، دیسان هه‌ر ژوانمان داده‌نا، پاشان بوو به حه‌فته‌ی دووجار یان سێ چوار جار، ئیتر كه‌سی ترمان نه‌ده‌بینی. شه‌وێكیان باسی زه‌ماوه‌ندمان كرد. خێرا من باسه‌كه‌م گۆڕی، چونكه من نۆزده ساڵ له‌و گه‌وره‌تر بووم و ئه‌گه‌ر زه‌ماوه‌ندمان بكردایه، ده‌بوو ساڵانێكی زۆر به بێوه‌ژنی بمێنێته‌وه. له نیسانی (1972)دا زه‌ماوه‌ندمان كرد. ژنه‌كه‌م عاشقی ئه‌و ماڵه بوو. ماوه‌ی نزیكه‌ی بیست ساڵ، من هه‌موو رۆژێك زووتر له جه‌ین له خه‌و هه‌ڵده‌سام و قاوه‌م بۆ ده‌برد بۆ سه‌ر سیسه‌مه‌كه. كاتێ له سیسمه‌كه ده‌هاته خواره‌وه هێواش هێواش ده‌ڕۆیشت. پاشان هه‌ر یه‌كه‌مان ده‌چووین بۆ ژوورێك و ده‌ماننووسی، ژووره‌كه‌مان له دوو لای خانووه دوو نهۆمییه‌كه‌مان بوو. ژووره‌كه‌ی من له نهۆمی خواره‌وه، له ته‌نیشتی شه‌قامی چواره‌م. ژووره‌كه‌ی ئه‌ویش له نهۆمی سه‌ره‌وه له پشته‌وه‌ی بیناكه بوو، به ئاراسته‌ی شاخه‌كانی (نیوهه‌مشایه‌ر). هه‌ر یه‌كه‌مان له ته‌نیایی جیای خۆماندا، شیعرمان ده‌نووسی، نیوه‌ڕوان سه‌نده‌ویچمان ده‌خوارد و به‌بێ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه قسه بكه‌ین، كاره‌كانمان رایی ده‌كرد، پاشان، بیست ده‌قه‌یه‌ك سه‌رخه‌ومان ده‌شكاند و بۆ باقی رۆژه‌كه‌مان وزه‌مان كۆده‌كرده‌وه، دوای هه‌ڵده‌ساین بۆ سێكسی دوای نیوه‌ڕۆ. پاشان من له ناو جێگاكه‌دا ده‌مامه‌وه به‌ڵام له‌زه‌تی سێكسی وزه‌ی جه‌ینی زیاد ده‌كرد و راسته‌وخۆ له‌ناو جێگاكه ده‌هاته ده‌ره‌وه و ده‌چوو بۆ ژووری ئیشكردنه‌كه‌ی. من چه‌ند سه‌عاتێك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی خۆم سه‌رقاڵی ئیش ده‌بووم. كۆتایی عه‌سر یه‌ك سه‌عات شیعرم بۆ جه‌ین ده‌خوێنده‌وه. شیعری (پێشڕه‌و)ی (ولیام وردزۆرس) و (باڵیۆزه‌كان)ی (هێنری جه‌یمس) (ئه‌ویش دووجار)، هه‌روه‌ها (عه‌هدی كۆن)ی (ولیام فۆكنه‌ر) و دیسان هێنری جه‌یمس و شیعری شاعیرانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده، پێش نانی ئێوه‌ره، بیره‌یه‌كم ده‌خوارده‌وه و چاوێكم به گۆڤاری نیویۆكه‌ر دا ده‌خشاند، جه‌ینیش خواردنی ئێواره‌ی دروست ده‌كرد و كه‌مێك شه‌رابی ده‌خوارده‌وه. هێواش هێواش خواردنێكی خۆشی دروست ده‌كرد. بۆ نموونه قیمه‌ی گۆشتی گوێره‌كه و ساس و قارچك و سیر، یان گیای هیلیۆن و گۆشتی تێكه‌ڵ ده‌كرد، پاشان به منی ده‌وت قاپه‌كان له‌سه‌ر مێزه‌كه دابنێم و خۆشی مۆمی داده‌گیرساند. له كاتی نانخواردنی ئێواره‌دا سه‌باره‌ت به‌و كاتانه قسه‌مان ده‌كرد كه پێكه‌وه نه‌بووین. عه‌سرانی هاوینمان له كه‌ناری گۆماوی (ئیگل) به‌سه‌ر ده‌برد، له كه‌نارێكی بچووك له لای بۆق و سه‌گی ئاوی و ئاژه‌ڵی تر. جه‌ین له‌به‌رهه‌تاوه‌كه راده‌كشا و منیش له‌سه‌ر كورسییه‌كی حه‌سیری كتێبم ده‌خوێنده‌وه. ته‌نانه‌ت جاریوابوو له گۆمه‌كه‌دا مه‌له‌مان ده‌كرد و بۆ خواردنێكی ئێواره‌یه‌كی زوو له‌سه‌ر مه‌قه‌ڵی كه‌بابمان ده‌كرد. دوای بیست ساڵ ژن و مێردایه‌تی سه‌ركه‌وتووانه و ژیانی هاوبه‌ش و نووسین كه به‌جیا له یه‌ك ده‌ماننووسی، له (22-4-1995) جه‌ین به هۆی شێرپه‌نجه‌ی خوێنه‌وه له ته‌مه‌نی چل و حه‌وت ساڵیدا مرد. یه‌كه‌م گریانێكی به‌كوڵی سه‌راپای ژیانم ئێستا (22-4-2016)، دوو ده‌یه زیاتره كه جه‌ین مردووه. سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ من به هه‌شتا و حه‌وت ساڵ ته‌مه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك بۆی گریام كه پێشان هه‌رگیز وا نه‌گریاوم. نه‌خۆش كه‌وتم و پێم وابوو ده‌مرم. له هه‌موو رۆژه‌كانی كۆتایی ته‌مه‌نیدا، لای سیسمه‌كه‌یه‌وه بووم، ماوه‌ی یه‌ك ساڵ و نیو. جێگه‌ی داخ بوو كه جه‌ین به‌و گه‌نجییه‌وه خه‌ریكبوو ده‌مرد و زۆر گرنگ بوو كه ده‌متوانی به‌درێژایی رۆژ لای جێگاكه‌یه‌وه بم. كانوونی دووه‌می رابردوو دووباره خه‌م دایگرتم كه دوای مه‌رگم ئه‌و لای منه‌وه نابێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌سڵی گۆڤاری نیویۆركه‌ر سه‌رچاوه‌ی فارسی: nebesht.com
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure