21/12/2019 05:22 PM

ئەو شارانەی کە رێژەی گەشتیارەکانی لەرێژەی دانیشتوانەکەی زیاترە!

ئەگەر حەزتان لەوەیە گەشتەکانی خۆتان لە شوێنێکی ئارام تێپەڕ بکەن، ئەبێ لەکاتی هەڵبژاردنی شوێنە گەشتیارییەکاندا زۆر هەستیار بن، چونکە هەندێک لەشارەکانی جیهان رێژەی گەشتیارەکانی لەڕێژەی دانیشتوانەکەی زیاترە. لەدریژەدا لەگەڵ چەند دانه لەم شارانه ئاشنا ئەبین.

مەیامی، ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا


لەم شارە کە نسبەتی گەشتیار بە دانیشتوانەکەی یەکجار زۆرترە، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی، 1,641 گەشتیار بوونی هەیه.

لاس ڤێگاس، ویلایەتی نۆڤادای ئەمریکا


لەم شارە لەبەرانبەر هەر 100هاووڵاتی 993 گەشتیار بوونی هەیه.

دۆبەی، ئیمارات


لە دۆبەی لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 588 گەشتیار بوونی هەیه.

ئێدینبۆرگ، سکاتلەندا


لەم شار کە پایتەختی وڵاتی سکاتلەندایه، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 445 گەشتیار بوونی هەیه.

دۆبلین، ئیرلەندا


ئەم شارەش کە ئەبێته پایتەختی وڵاتی ئیرلەندا، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 427 گەشتیار بوونی هەیه.

هۆنگ کۆنگ


لەم دەوڵتشاری هۆنگ کۆنگدا، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 398 گەشتیار بوونی هەیه.

سان فراسیسکۆ، ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا


لە شای سانفراسیسکۆ لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 392 گەشتیار بوونی هەیه.

ڤیەن، نەمسا


لەم شارە لە پایتەختی وڵاتی نەمسایه، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 329 گەشتیار بوونی هەیه.

سەنگاپوور


لەم دەوڵەتشارەدا لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 316 گەشتیار بوونی هەیە.

واشینتۆن، ئەمریکا


لە واشینتۆنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەبەرانبەر هەر 100 هاووڵاتی 286 گەشتیار بوونی هەیه.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved