رێكخراوی چه‌پك، به گڕوتینه‌وه ده‌ستی به ئه‌نجامدانی چالاكيیه‌كانی كرد له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، ده‌ستپێكی چالاكیيه‌كانیشی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی شكست, كۆڵنه‌دان و هه‌ستانه‌وه بوو له زاری كه‌سایه‌تيیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا, تا ببنه وانه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر‌و هێزیان لێوه‌ربگرن. له هۆڵی خاك له شاری سلێمانی، به ئاماده‌بوونی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی و چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هاووڵاتیانی شاری سلێمانی رێكخراوی چه‌پك بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له ئیڤێنتێكدا چیرۆكه‌كانی شكست، كۆڵنه‌دان و هه‌ستانه‌وه له زاری كه‌سه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه به گوێی هه‌موو چین و توێژه‌كاندا ده‌گه‌یه‌نێت, تا ببنه وانه‌یه‌ك بۆ ژیان و هێزو توانا‌و كۆڵنه‌دانیان لێوه فێرببن. دواتر به‌شداربووان ده‌ستیان به گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانیان كرد‌و له‌لایه‌ن د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی بڕوانامه‌ی بوێرییان پێبه‌خشراو هه‌ر له مه‌راسیمه‌كه‌دا ئاشكراكرا, كه ئه‌م چیرۆكانه ده‌كرێنه په‌رتوكێك و كتێبخانه‌ی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كرێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure