له دانیمارك بنێشتێك دۆزرایه‌وه كه شه‌ش هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له زاری كچێكدا بووه‌و هه‌ر له رێگه‌ی بنێشته‌كه‌شه‌وه ناسنامه‌ی كچه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه، كه له چاخی به‌ردینی نوێ‌دا ژیاوه. زاناكانی په‌یمانگای گڵۆبی سه‌ر به زانكۆی كۆپنهاگن، له رێگه‌ی جینیۆمی جێماوی كچه‌كه‌وه كه له‌ناو بنێشته‌كه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه توانیان شێوه‌ی رووخساری كچه‌كه بدۆزنه‌وه‌و هونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاریش وێنه‌ی كچه‌كه‌ی كێشایه‌وه. هانز شرۆده‌ر مامۆستا له زانكۆی كۆپنهاگن له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له رێگه‌ی لیكی ناو زاری كچه‌كه‌وه جینیۆمی خودی كچه‌كه‌و ده‌یان جۆر به‌كتریای سوودبه‌خش‌و زیانبه‌خشیان دۆزیوه‌ته‌وه. جینیۆمی جێماوه‌ی ناو بنێشته‌كه‌ش پێمان ده‌ڵێت، ئه‌و كچه گه‌نمڕه‌نگ‌و چاوكاڵ بووه، ئه‌و بنێشته‌ش كه له زاریدا بووه له داری به‌تۆلا دروستكراوه. هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ش كه له‌و بنێشته‌وه به‌ده‌ستهاتووه له گۆڤاری (نه‌یچه‌ر كۆمۆنیوكه‌شنز)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه. خاك - سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure