له‌م ساڵانه‌دا رێجیمی خواردنی پڕ له پرۆتێین و بێبه‌ری له كاربۆهیدرات زیادیكردووه. به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له ئوسترالیا ئه‌نجامدراوه ده‌ڵێت: گه‌ر ده‌تانه‌وێت زۆرتر بژین، ئه‌وه ده‌بێت كاربۆهیدراتێكی زۆرتر بخۆن. ئه‌و لێكۆڵه‌رانه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌نێوان خواردنی زۆری كاربۆهیدرات و ئه‌و هۆڕمۆنه سیحراوییه‌ی كه ناوی FGF21 هۆكاری گه‌شه‌ی 21ـه‌و به هۆرمونی سه‌رچاوه‌ی گه‌نجێتی ناسراوه. هۆڕمۆنێك كه توانای سیحراوی هه‌یه ماوه‌یه‌كی زۆره هۆڕمۆنی FGF21 سه‌رنجی لێكۆڵه‌رانی راكێشاوه‌و هۆكاره‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ توانا سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی، له‌وانه: -كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیشتیها -چاودێری سه‌رفكردنی مادده له‌لایه‌ن ئۆرگانه‌كانه‌وه (مێتابولیسم) -به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته‌یی -زیادكردنی ته‌مه‌ن به‌ڵام زانایان تائێستا نازانن چی ده‌بێته هۆی وروژان و ره‌هابوونی ئه‌م هۆڕمۆنه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه سیحراویانه به‌گه‌ڕبخه‌ن. پرۆتینی كه‌م و كاربۆهیدراتی زۆر ڵێكۆڵه‌رانی ناوه‌ندی Sydneys Charles Perkin هاوكات له‌گه‌ڵ دانانانی رێجیمی جۆربه‌جۆر له چه‌ورییه‌وه بگره بۆ پڕۆتین و وزه‌و كاربۆهیدرات، به‌وردی چاوه‌دێری جگه‌ر (واته شۆێنێك كه سه‌ره‌تا هۆڕمۆنه‌كان له‌وێ به‌رهه‌مدێن)ی 25 مشكی به‌ر تاقیكارییه‌كه‌یان كرد. به‌وشێوه‌یه لێكۆڵه‌ران توانیان شوێنی ئه‌و خۆراكه هه‌ڵگرن كه زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر ورووژانی هۆڕمۆنی FGF21 هه‌یه. Samantha Solon-Bietسه‌رپه‌رشتی لێكۆلًینه‌وه‌كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ ScienceAlert وتی: ئه‌گه‌رچی رێجیمی ئه‌شكه‌وت نشینه‌كان (واته ئه‌م شتانه‌ی كه مرۆڤ توانیوێتی راوی بكات، له گۆشته‌وه بگره بۆ ماسی و هێلكه‌و سه‌وزه‌و میوه‌و گوێزو فندق‌و..) لایه‌نگری زۆره، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان پیشانیانداوه كه ئه‌مانه بۆ گه‌نج مانه‌وه به‌سوود نین. له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌دا ئه‌و رێجیمه خۆراكه‌ی وا پڕۆتینی كه‌م و كاربۆهیدرات زۆر بوو، زۆرترین رێژه‌ی هۆڕمۆنی FGF21 ی به‌دوای خۆیدا هێنا. خاك – س/ illevt
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure