21/12/2019 11:04 PM

ئه‌م خواردنانه‌ ناهێڵێت قژت بڕوتێته‌وه‌

قژ يه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی جوانی مرۆڤ، بۆیه‌ كاتێك هه‌ستده‌كه‌ین قژمان ده‌ڕوتێته‌وه‌ هه‌ست به‌ نیگه‌رانی ده‌كه‌ین، به‌ڵام توێژه‌ران چه‌ند جۆرێك خۆراكیان دیاریكردووه‌ كه‌ تاكه‌كان گرنگیان پێبده‌ن و بیخۆن تا پێستیان به‌گشتی و پێستی سه‌ر به‌تایبه‌تی پته‌وبێت و توانای دروستكردن و راگرتنی ئه‌و مووه‌ی هه‌بێت، چونكه‌ یه‌كێك له‌ خاڵه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هۆكاری قژ رووتانه‌وه‌، بێهێزبوونی پێستی سه‌ره‌ به‌هۆی نه‌بوونی یه‌كێك له‌ ڤیتامین یان پرۆتینه‌كان.

هه‌ربۆیه‌ توێژه‌ران ئامۆژگاری تاكه‌كان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مجۆره‌ خۆراكانه‌ به‌ رێژه‌یه‌كی پێویست بخۆن، تا دووربن له‌ قژ رووتانه‌وه‌و ئه‌و جوانییه‌ی به‌هۆی قژیانه‌وه‌ پێیان ده‌به‌خشرێت، بیپارێزن.

خواردنه‌كانیش بریتین له‌: (نیسك، سپێناغ، هێلكه‌، ماسی، گوێز، ئاوی چه‌وه‌نده‌ر).

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved