گه‌ر گوزرێكی به‌هێز به‌ر مێشك بكه‌وێت، ئه‌وا خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك توشی كوتران و كێشهاتنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ده‌بن، به‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌وترێت مێشك شڵه‌قان. له دۆخێكی وادا خانه ده‌مارییه‌كان بریندارده‌بن و ئه‌گه‌ری هه‌یه ده‌ماره خوێنییه‌كانی ناو مێشك زیانیان پێبگات و ببێته هۆی خوێنپژان له‌ناو مێشكدا. مێشك شڵه‌قان دوو قۆناغ له‌خۆده‌گرێت كاتێك گورزێك به‌ر مێشك ده‌كه‌وێت به دوو هه‌نگاو مێشك توشی برین ده‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌م شوێنه‌ی گورزه‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت، دواتریش مێشك ده‌جوڵێت و له‌ناو كاسه‌ی سه‌ردا له شوێنێكی تر ده‌كه‌وێت و برینێكی تری لێده‌كه‌وێته‌وه. مێشك شڵه‌قان چ برینگه‌لێكی لێده‌كه‌وێته‌وه؟ كۆنترۆڵی ره‌وته كیمیاییه‌كانی مێشك له‌ئه‌ستۆی یۆنه‌كان و مۆلیكیوله ئاماژه‌ده‌ره‌كان و مادده خۆراكییه‌كانی ناو مێشكه، كه له ئه‌گه‌ری مێشك شڵه‌قاندا هاوسه‌نگی نێوان ئه‌مانه تێكده‌چێت و ده‌بێته هۆی كورتهێنانی وزه‌و ئیفلیجبوونی مێتابولیسمی مێشك و له‌ئاكامدا مه‌رگی خانه ده‌مارییه‌كانی مێشك. ئایا مێشك شڵه‌قان مه‌ترسیداره؟ له بنه‌ڕه‌تدا مێشك شڵه‌قان مه‌ترسیدار نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێشك شڵه‌قان دووباره‌و چه‌ندباره بێته‌وه ده‌توانێت ئاكامی مه‌ترسیداری لێبكه‌وێته‌وه‌و ببێته هۆی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن كه به CTE ده‌ناسرێت. به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ مێشك شڵه‌قاندا خانه ده‌مارییه‌كان ده‌شكێن و پرۆتۆئینێك به ناوی Tau ئازاد ده‌بێت. به‌شه‌كانی ئه‌م پرۆتۆئینه یه‌كده‌گرنه‌وه‌و له سوڕێكی مارپێچیدا ده‌بنه هۆی مه‌رگی كۆمه‌ڵێك خانه‌ی ده‌ماری تر. به‌مشێوه‌یه مێشك شڵه‌قان رۆڵی هه‌یه له نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر، واته ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی كه ده‌بێته هۆی تێكشكانی خانه‌كانی مێشك و نه‌خۆشه‌كه به‌ره‌به‌ره توانای مێشكی له‌ده‌ستده‌دات. نیشانه‌كانی مێشك شڵه‌قان چییه؟ له زۆربه‌ی كاته‌كاندا سڕانه‌وی بیره‌وه‌رییه‌كان هێمایه بۆ مێشك شڵه‌قان. له نیشانه‌كانی تری مێشك شڵه‌قان ده‌كرێت ئاماژه بكه‌ین به دڵ تێكه‌ڵهاتن و رشانه‌وه دوای رووداوه‌كان. له درێژماوه‌دا نیشانه‌كانی مێشك شڵه‌قان له دابه‌زینی توانای سه‌رنجدان، ماندووی، گرفتی بینایی و گێژبووندا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. خاك – س/ illvet
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure