به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كه‌سوكارو كه‌سه نزیكه‌كان حه‌زده‌كه‌ن هاوكاری بوك و زاوا بكه‌ن، هه‌ریه‌كه‌و تێبینی خۆی ده‌دات له‌سه‌ر چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان، له‌وباره‌وه گۆڤاری ئێلا رێنمایی داوه كه پێویسته به‌نه‌رمی وه‌ڵامی تێبینییه‌كان بده‌نه‌وه، چونكه به مه‌به‌ستی هاوكاری بۆچوونیان ده‌رده‌بڕن بۆیه پێویست ناكات دڵگران بیت. له‌هه‌مانكاتیشدا رێنمایی ده‌دات له‌سه‌ر خه‌رجییه‌كان و له‌وڕووه‌وه ده‌ڵێت: ته‌نها گرنگی به مه‌سره‌فكردن بده‌ن له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كيیه‌كان، چونكه ئاهه‌نگ گێڕان پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆیه ده‌بێت به‌ئاگابیت له سه‌رفیات. هه‌روه‌ها نموونه ده‌دات له‌سه‌رئه‌وه‌ی چۆن بتوانیت خه‌رجی كه‌مبكه‌یته‌وه، لێره‌دا سه‌رنج ده‌خاته‌سه‌ر وێنه‌گرتن و ده‌ڵێت داوا له ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌ت بكه ببێت به فۆتۆگراف. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure