لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (100) تۆن برنجدا ده‌گرێت و به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له‌ناوده‌برێت. ئازاد نه‌بی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی له لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت راگه‌یاند: له ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌ركه‌وتووه له كۆگایه‌كی عه‌مباركردنی خوارده‌مه‌نی بڕێكی زۆر برنجی جۆراوجۆری خراپبوو هه‌یه‌و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. وتی: نموونه‌ی برنجه‌كان ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی كراوه، پاش پشكنین وه‌ڵامه‌كه‌ی به (ئاسایی نین و بۆ به‌كارهێنانی مرۆڤ ناشێن به‌هۆی بوونی ئه‌سپێ تیایاندا) دراوه‌ته‌وه. وتیشی: له‌سه‌ر داوای خاوه‌ن كۆگاكه دووباره نموونه‌ی برنجه‌كان پكشنینی بۆ كراوه‌ته‌وه، جارێكی‌تریش ئه‌نجامه‌كه‌ی به شیاوی به‌كارهێنان نیه، دراوه‌ته‌وه، بڕی برنجه‌كه زیاتر له (100) تۆنه، به‌هۆی نه‌گونجاوی شوێنه‌كه بۆ عه‌مباركردن ته‌واوی برنجه‌كان خراپبوون و ئه‌سپێیان هه‌ڵهێناوه. ئازاد نه‌بی راشیگه‌یاند؛ ته‌واوی ئه‌و برنجانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه به بڕیاری قائیمقامی سلێمانی له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure