23/12/2019 04:44 PM

چەند رەفتاری دایک و باوک کە تەندروستی مناڵان ئەخاتە مەترسییەوە

رەفتار و هەڵسوکەوتی دایک و باوک کاریگەری راستەوخۆی لەسەر تەندروستی جەستەیی و دەروونی مناڵان هەیه. راهێنانی مناڵ لە رێگای تەمێ کردن یان خەڵات کردن رێکارێکی باش و کاریگەر نییه. لەجیاتی ئەمانه واباشه دایک و باوکان بە خۆیان و رەفتارەکانیاندا بچنەوە. لەدرێژەدا لەگەڵ ئەو خووخدانە ئاشنا ئەبین کە لەلایەن دایک و باوکەوە ئەنجام ئەدرێن کە سەلامەتی مناڵ تووشی مەترسی ئەکەن.

زێدەڕۆیی لەبەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان
ئەگەر لەکاتی خواردندا سەرقاڵی مۆبایلەکەمان بین، ناتوانین چاوەڕێ بکەین مناڵەکەمان ئەم کارە ئەنجام نەدات. واباشە لەهەر خێزانێکدا یاسایەک هەبێت بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەم ئامێرانه و ئەبێ هەمووان پابەندی ئەم یاسایە بن. ئێوە ئەتوانن لەجیاتی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی مۆبایل و تابلێت و شتی لەم چەشنە، هەوڵ بدەن سەبارەت بە بابەتێک قسە بکەن یان سەیری فیلمێک بکەن.

جەخت کردن لەسەر رەفتاری رواڵەتی و ئاسایی
زۆرینه کچە بچووکەکان حەزیان لەوەیه جلوبەرگە جیاوازەکانیان تاقی بکەنەوە و هەندێک جار ئامێرەکانی مەکیاج بەکاربێنن. بەپێی قسەی کارناسان نابێ ئیزن بدەین کە ئەم کچە بچووکانه هەموو کاتەکەیان بەم کارانه تێپەڕ بکەن. واباشە جارجارە دەستیان بگرین و بیانبەین بۆ پیاسە، پارک و وەرزش و شتی لەم چەشنە. بەم شێوەیە ئەم کچە فێر ئەبێ کە کچ بوون واته بەهێز بوون و لاوازی قەبووڵ ناکەن.

شەڕ و کێشەی بەردەوام

شەڕ و ئاڵۆزی خێزان یەکێک لە هۆکارەکانی دروست بوونی سترێس و دڵەڕاوکێیە لە منالاندا. مناڵ دایک و باوک و بەگشتی خێزان بە داڵدە و پشتیوانی خۆی ئەزانێت و کاتێک ئەم وێنایه ئەشێوێت، سترێس دەروون و جەستەی ئەم مناڵە دائەگرێت. شەڕ و کێشە لەوانەیه بۆ ساتێک دەروونتان ئارام بکاتەوە بەڵام لە درێژماوەدا کاریگەری یەکجار خراپ لەسەر بنەماکانی خێزان ئەبێت.

 

سەرچاوە: webmd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved