د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكی بۆ زانستی خۆراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به جیاوازی شه‌كری سپی و شه‌كری ناو میوه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا شه‌كری ناو میوه زیانی هه‌یه؟ ئایا میوه له‌ناو له‌شدا ئه‌بێته ژه‌هر؟ له‌و بابه‌ته‌دا د.كامه‌ران ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌كره‌ی ناو میوه له مادده‌ی فركتۆز پێكهاتووه‌و پاش خواردنی له‌ڕێگه‌ی جگه‌ره‌وه ئه‌گۆڕێت بۆ مادده‌ی گلوكۆز كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی وزه به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری ناو خوێن و ئه‌گه‌ر به‌كارنه‌هێنرا ئه‌وا ده‌گۆڕێت بۆ چه‌وری و له‌ناو له‌ش هه‌ڵده‌گیرێت. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه، شه‌كری ناو میوه زیانی نییه له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه: *كاتێك شه‌كری ناو میوه زیانی هه‌یه كه بڕێكی زۆری لێبخورێت؛ ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر زه‌حمه‌ته چونكه گه‌ده‌ی مرۆڤ جێگه‌ی ئه‌و بڕه زۆره نابێته‌وه. *شه‌كری ناو میوه به بڕێكی كه‌م و به هێواشی ده‌چێته جگه‌ر، چونكه هه‌رسكردنی میوه پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه هه‌ر له جوین و قوتدان و قۆناغه‌كانی تری هه‌رسكردن و هه‌ڵمژینی بۆ ناو خوێن. *چونكه مرۆڤ هه‌ست به تێری ده‌كات پاش خواردنی میوه؛ بۆیه ڕێگری ده‌كات له زۆربوونی كێش و قه‌ڵه‌وی و زیادبوونی چه‌وری له‌ش. *میوه ده‌وڵه‌مه‌نده به ئاو و ڕیشاڵ و مادده دژه‌ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین و كانزاكان، بۆیه زۆر گرنگن بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌تایبه‌ت جگه‌رو پاككردنه‌وه‌ی له‌ش له مادده ژه‌هراوییه‌كان، بۆیه میوه ناگوڕێت له ناو له‌ش بۆ ژه‌هر وه‌ك هه‌ندێك كه‌س بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. هه‌ر له‌و بابه‌ته‌یدا د.كامه‌ران چه‌ندین تێبینی ڕوونكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌وانیش: *میوه‌ی وشككراو بڕێكی زیاتری وزه‌ی تێدایه، بۆیه پێویسته كه‌می لێبخورێت. *شه‌ربه‌تی میوه‌ی ئاماده‌كراو و فرێش بڕێكی وزه‌ی تێدایه، زۆر گرنگه نه‌خورێنه‌وه. له‌م حاڵه‌تانه‌دا نابێت میوه بخورێت: *ئه‌و كه‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به مادده‌ی فركتۆز هه‌یه كه نیشانه‌ی خۆی هه‌یه‌و به پشكنین ده‌رئه‌كه‌وێت. *له‌كاتی ڕێجیمی كیتۆجێنكدا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure