د.ڤیان عومه‌ر مو‌سا پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و تازه له‌دایكبووان و گه‌شه‌ی منداڵان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی قسه‌كردن له منداڵدا. هۆكاری دواكه‌وتنی قسه له منداڵدا زۆرن، به‌ڵام باوترینیان: *دواكه‌وتنی عه‌قڵی *نه‌خۆشی ئۆتیزم *كێشه‌ی ناوده‌م وه‌ك (په‌تی زمان، كونی مه‌ڵاشو) *هۆكاری بۆماوه‌یی هه‌ندێكجار ئاساییه‌و له كه‌سی تری خێزاندا هه‌بووه. *هۆكاری خێزانی (قسه‌نه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵدا یان پشتگوێخستنی منداڵ). چ كاتێك پێویسته منداڵ ببینرێت له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه *ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی خوار 6 مانگ بێت و به‌ده‌نگی به‌رزو له‌ناكاو ڕانهچڵهكێت *ئه‌گه‌ر 6 مانگ بێت و گروگاڵ نه‌كات. *ئه‌گه‌ر 10 مانگ بێت و وه‌ڵامی ناوی خۆی نه‌داته‌وه *ئه‌گه‌ر 12 مانگ بێت و قسه‌كردنی ته‌نها گروگاڵێكی كه‌م بێت. *ئه‌گه‌ر ساڵ و نیوێك بێت و به‌لانی كه‌م شه‌ش وشه نه‌زانێت. *ئه‌گه‌ر 2 ساڵ بێت و كه‌سوكاری به‌لانی كه‌م 50% قسه‌كانی تێنه‌گه‌ن *ئه‌گه‌ر 3 ساڵ بێت و كه‌سی غه‌ریب له قسه‌ی تێنه‌گه‌ن خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure