23/12/2019 09:23 PM

له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ زیبكه‌ دروستده‌بێت

رووخساری مرۆڤ زۆر گرنگە، نەك تەنها بەهۆی ئەوەی كە رووخسار سەرنجی بەرامبەر رادەكێشێت، بەڵكو بەهۆی ئەوەی لە ڕووخساردا باری تەندروستی مرۆڤ دەردەكەوێت، بۆیە پزیشكان دەڵێن: رووخسار یان دەموچاوی مرۆڤ ئاوێنەی باری تەندروستی مرۆڤە، واتا كێشەی تەندروستی لە ڕووخساردا دەردەكەوێت.

پزیشكان لەسەر ئەم بابەتە دەدوێن و دەڵێن كە بۆ نموونە لەكاتێكدا زیبكە لە ڕووخساردا دروستدەبێت لەخۆوە دروستنابێت، یان تەنها بەهۆی خواردنی شیرینییەوە زیبكە دروستنابێت، بەڵكو دروستبوونی زیبكە بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، ئەوانەش پاكوخاوێنی و بەرنامەی نانخواردن و هەروەها باری تەندروستی مرۆڤ رۆڵ دەبینێت.

1- لەكاتێكدا زیبكە لەسەر چەناگەو مل دروستدەبێت، پەیوەندی بە هۆڕمۆنەوە هەیە لەكاتی سوڕی مانگانەی خانمان.
2- لەكاتێكدا زیبكە لەسەر ناوچاوانت و لوتت دروستدەبێت، بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە زۆر سەرقاڵیت و كاتت كەم بەدەستەوەیە بۆ وەرگرتنی ئارامی.
3- زییكەی سەر رومەتت بۆ پیسی دەستی خۆت دەگەڕێتەوە، هەروەها پەیوەندی بە پیسی مۆبایلەكەتەوە هەیە.
4- لەكاتێكدا زیبكەت هەیە لەچواردەوری دەمت، بۆ شێوازی نانخواردنت و هەروەها بۆ بەرنامەی نانخواردنت دەگەڕێتەوە، وەك خواردنی لیمۆو خەل، لەهەمانكاتدا خواردنی سوركراوە رۆڵێكی گەورە دەبینێت لە دروستبوونی زیبكەدا.

خاك – وكالات





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved