23/12/2019 09:29 PM

كۆنترین دارستانی ئەمریكا

لە ناوچەیەكی ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا كۆنترین دارستانی جیهان دۆزرایەوە كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ ملیۆنەها ساڵ پێش ئێستا.

زاناكانی زانكۆی بینگامتۆن‌و مۆزەخانەی ویلایەتی نیویۆرك و زانكۆی كاردیف، دوای دروستكردنی نەخشەیەكی دارستانەكانی ئەمریكا توانیان یەكێك لە دارستانە هەرە كۆنەكانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە، كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ (چاخی ماسییەكان) و تەمەنی ئەو دارستانە نزیكەی 386 ملیۆن ساڵ پێش ئێستایە.

ئەو زانایانە لە كانەبەردێكی ناوچەی (كاتسكیل)ی شارۆچكەی (قاهیرە)ی سەر بە ویلایەتی نیویۆرك لەنێو قوڵایی كانەبەردەكەدا قەدی هەندێك درەختیان دۆزییەوە كە درێژی هەندێكیان نزیكەی 20 مەتر بووە.

دوای ئەو دۆزینەوەیەو لێكۆلینەوە لەو قەدانە، بۆ زانایان دەركەوتووە كە ڕەنگە لە سەردەمی (دگیڤۆن) و ئەوكاتەی زۆربەی زیندەوەران لە ئاودا ژیاون ئەم دارستانە زۆر چڕبووبێت.

ئەم دارستانە تازە دۆزراوەیە (3) ملیۆن ساڵ دێرینترە لەو دارستانەی كە پێشتر لە ناوچەی (گلباو)ی هەمان ویلایەت دۆزرایەوەو هەردوو دارستانەكەش نزیكەی 25 میل لەیەكەوە دوورن.

زانایانی زانكۆی كاردیف ئاماژەیان بەوە داوە، ئەمجۆرە دۆزینەوانە وایان لێدەكات وردتربن سەبارەت بەو قۆناغەی گۆی زەوی كە دەوڵەمەند بووە بە دارستان.

هەروەها ئەو زانایانە ئەوەشیان خستەڕوو كە دۆزینەوەی ئێسكی بە بەردبووی ماسی لەنزیك ئەو دارستانە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕووپۆشە بەپیتەی سەوازیی بەهۆی لافاوێكەوە لەناوچووە.

خاك - سەرچاوە: RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved