24/12/2019 04:56 PM

باشترین وڵاتانی جیهان لەبواری یەکسانیی رەگەزی لە 2019ـدا

کۆمەڵەی جیهانی ئابووری، راپۆرتی جیهانیی نایەکسانی رەگەزی خۆی بۆ ساڵی 2020ـدا بڵاوکردەوە. لەم راپۆرتەدا 153 وڵاتی جیهان لەبواری پێشکەوتنی یەکسانی رەگەزییەوە تاوتوێ کراون. لەم تاوتوێکردنەدا جەخت کراوەته سەر چوار کەرتی گرنگ کە بریتین لە: بەشداربوون لە چالاکییە ئابوورییەکان، پەروەردە و راهێنان، تەندروستی و دەسەڵاتی سیاسی.
لەم راپۆرتەدا زۆر بەباشی باسی بەریتانیا و ئەمریکا و ئۆسترالیا نەکراوە، چونکە ئەم سێ وڵاتە لە ساڵی 2018ـەوە پێگەی رابردووی خۆیان لەبواری یەکسانیی رەگەزییەوە لەدەست داوەوە و دابەزیون. بەپێی ئەم راپۆرته 100 ساڵی دیکەی پێدەچێ تا ئەوەیکە بگەینە یەکسانییەکی رەگەزی گشتگیر. بەپێی راپۆرتی جیهانیی نایەکسانیی رەگەزی، 10 وڵاتی سەرەوەی ئەم لیستە لەحاڵێکدا هەنگاو ئەنێنه ناو دەیەی نوێی 2020 کە زۆرترین پێشکەوتنیان لەبواری لەناوبردنی نایەکسانیی رەگەزی هەبووە.
1-ئیسلەندا
2-نەرویج
3-فینلەندا
4-سوید
5-نیکاراگۆئە
6-نیۆزیلەندا
7-ئیرلەندا
8-ئیسپانیا
9-رواندا
10-ئەلمانیا
"ئیسلەندا" یانزەهەمین ساڵە کە لە پلەی یەکەمی ئەم لیستەدا جێگیر ئەبێت. رێژەی ژنانی چالاک لەبواری سیاسەت و ئابووری لەم وڵاتەدا یەکجار زۆرە. "ئیسپانیا" لە ٢٠١٨ـەوە هەنگاوی زۆر جددی لەم بوارەدا هەڵێناوەتەوە و خۆی گەیاندە 10 باشترین وڵاتی ئەم لیستە. ئەم وڵاتە لە 2018ـدا نازناوی "ژن تەوەرترین حکوومەتی جیهان"ـی پێ بەخشرا، چونکە بەشێکی زۆر لە پۆستە حکوومییەکان بەدەست ژنانەوە بوو.
جێی ئاماژەیە وڵاتانی ئیسپانیا و لێتۆنی و تایلەندا زۆرترین پەرلەمانتاری ژنیان هەیه.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved