24/12/2019 10:41 PM

شەپۆلێكی بەفرو باران بەڕێوەیە

كەشناسی  هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێكی باران و بەفربارین بۆ هەرێمی كوردستان. 

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیەنراوە، چوارشەممە 25-12-2019 نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست كاریگەریيەكەی درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەكەمان. سەرەتا لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دهۆك بارانبارین دەستپێدەكات پاشان لە شەودا لە زۆربەی ناوچەكان بارانبارین دەبارێت.

كەشناسی  ئاماژەی بەوەش كردووە: پێنجشەممە 26-12-2019 تەواوی هەرێم دەكەوێتە ژێر كاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارینەوەو ئاستی باران مامناوەند دەبێت، رۆژی هەینیش بارانبارین بەردەوامی دەبێت و پلەكانی گەرما روو لە نزمبوونەوە دەكەن و هەندێكجار خێرايی با زیاد دەكات و بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكان دەبارێت.

راشگەیەنراوە:  كاریگەری ئەم شەپۆلە رۆژی شەممەی داهاتوو  كۆتایی پێدێت.

خاك - راگەیاندنی كەشناسی هەرێم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved