24/12/2019 10:46 PM

بڕێكی زۆر بنێشت دەستی بەسەرداگیرا كه لەساڵی 2017ەوە بەسەرچوون

ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر 24 هەزار دانە بنێشتی وان-دا گرت كە لە ساڵی 2017ەوە بەسەرچوون و بەنیازبوون لە كیسەی نوێدا بە هاووڵاتیانی بفرۆشنەوە.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیدا راگەیەنراوە، بە مەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردنی هەموو جۆرە مەوادێكی خۆراكی خراپ، بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیانمان، هێزەكانمان بە هاوبەشی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی پارێزگای سلێمانی توانیان رۆژی 23/12/2019 لە كارگەی بنێشتی (وان) لە گەڕەكی راپەڕینی شاری سلێمانی، دەستبگرن بەسەر بڕی 15 كارتۆن بنێشتی وان كە دەكاتە (24000) هەزار دانە بنێشت.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە ساڵی (2017)ەوە ماوەیان بەسەرچووەو بەنیازبوون لە كیسەكانیان دەریانبهێنن و دووبارە بیكەنەوە ناو كیسی نوێ و بە هاووڵاتیانی بفرۆشن.

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەش كردووە: مەوادەكە تەسلیمی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بە مەبەستی رێكاری یاسایی.

خاك - راگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved