د.هێرۆ مه‌حمود حه‌سه‌ن ژاڵه‌ناوی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی نه‌زۆكی و ژنان و منداڵبوون له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی چۆنێتی دیاریكردنی ته‌مه‌نی كۆرپه له سكی دایكی‌دا. له‌باره‌ی دیاریكردنی ته‌مه‌نه‌كه‌وه ده‌ڵێت: دیاریكردنی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی چاودێری دووگیانی كه پزیشك و دایكه‌كه پێیهه‌ڵده‌ستن پێكه‌وه. ده‌شڵێت: پشكنین بۆ دروستی كۆرپه‌له به‌پێی ته‌مه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدا چاودێری گه‌شه‌سه‌ندن جیاواز ئه‌بێت و بۆ دیاریكردنی واده‌ی له‌دایكبوون به سروشتی بێت یان به نه‌شته‌رگه‌ری. ڕێگاكانی دیاریكردنی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له: *دیاریكردن له‌ڕێگه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی دوایین سوڕی مانگانه. * سۆناری 3 مانگی یه‌كه‌م له‌نێوان 10-14 هه‌فته‌ی ته‌مه‌نی كۆرپه‌له‌دا. *ئه‌گه‌ر ته‌نها جوتبوونیك ڕوویدابێت ئه‌و ڕۆژه دیاری ده‌كرێت. * ڕۆژی پیتاندن له‌باری منداڵی بلوریدا. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure