نۆك وه‌ك چه‌ره‌سات زۆر خواردنێكی به‌تامه، له‌هه‌مانكاتدا له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته‌ش به‌تامه. خواردنی نۆكی بر‌ژاو بۆ 4 كه‌س له‌ماوه‌ی 10 خوله‌كدا ئاماده ده‌كرێت و 50 خوله‌كیش بۆناو فڕن دابنێ. كه‌ره‌سته‌كان: 800 گرام نۆك 1 كه‌وچكی چێشت به‌هارات 4 كه‌وچكی چێشت رۆن 2 كه‌وچكی چا خوێ شێوازی ئاماده‌كردنی: 1- فڕنه‌كه‌ت له‌سه‌ر 200 پله گه‌رمبكه. 2- نۆكی زه‌ردكراو له‌سه‌ر كاغه‌زێكی پاك دابنێ تا وشكده‌بێته‌وه. 3- به‌هارات و خوێ و رۆن به‌سه‌ر نۆكه‌كه‌دا بكه. 4- كاغه‌زی كێك برژاندن له‌سه‌ر سینی فڕنه‌كه دابنێ، دواتر نۆكه‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی سینیه‌كه دابنێ. 5- ئێستا نۆكه‌كه بخه‌ره ناو فڕنه‌كه‌وه بۆماوه‌ی 50 خوله‌ك، هه‌موو 10 خوله‌كێك به‌كه‌وچك تێكیبده تا ده‌برژێت. تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م خواردنه ده‌توانیت به‌هاراتی جۆراوجۆر به‌كاربهێنیت. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure