25/12/2019 11:04 AM

پڕفرۆشترین مۆبایلەکان؛ ئایفۆن XRلە پلەی یەکەمدا

ئایفۆن XR بوو بە پڕفرۆشترین مۆبایلی سێ مانگی سێهەمی ساڵی .2019 ئەم مۆبایلە زیرەکە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018ـدا هاته ناو بازاڕەوە و لە ئێستا جێگرەوەکەی واته ئایفۆن11 لەناو بازاردایە بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە شکەست بە ئایفۆن XR بهێنێت و لە پلەی پێنجەمی ئەم لیستەدایه.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە Counterpoint  بڵاوەی کردۆتەوە، ئایفۆن XR بە دەستەبەرکردنی پشکی 3٪ـی لە فرۆشی مۆبایل لەجیهاندا توانیویەتی ببێت بە پڕفرۆشترین مۆبایلی سێ مانگی سێهەمی 2019. ئەپڵ نرخی ئەم مۆبایلەی لەهەندێک لەبازارەکان بۆ نموونه چین کەم کردۆتەوە و ئەمەش بۆته هۆی ئەوەی کڕیارێکی زیاتر رووی تێبکەن.


لیستی پڕفرۆشترین مۆبایلەکان لە سێ مانگی سێهەمی 2019:
1-ئایفۆن XR
2-سامسۆنگ گالکسی A10
3-سامسۆنگ گالکسی A50
4-ئۆپۆ A9
5-ئایفۆن 11
6-ئۆپۆ A5s
7-سامسۆنگ گالکسی A20
8-شاومی رێدمی A7
9-هواوی  P30
هەر وەک دەبیندرێ، سامسۆنگ لەم لیستەدا نوێنەری زۆرە، هەڵبەت ئەبێ ئاماژە بەوە بکەین لە سامسۆن نرخی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالکسی کەم کردۆتەوە.
تەنها یەک مۆبایلی زیرەکی شاومی لەم لیستەدا جێگیر بووە و لەراستیدا نیوەی فرۆشی ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکانی هیند بووە.

 

سەرچاوە: 9to5mac

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved