25/12/2019 12:21 PM

ئەم چەند نیشانەیه پێمان ئەڵێن واز لەخواردنەوەی شیر بهێنین


خواردنەوەی شیر هۆکاری زۆرینەی کێشە جەستەییەکانی ئێوەیە، هەر لە لاوازبوونی ئێسکەوە بگرە هەتا هەست بە ماندوویەتی. بەڵێ دروست تێگەیشتن! لەو رووەوە کە لەمناڵییەوە پێمان گوتراوە کە شیری خۆراکێکی باشە و ئەبێ رۆژی لانیکەم یەک پەرداخ شیر بخۆینەوە، لەوانەیه بەهیچ شێوەیەک گومان لەوە نەکەن کە هۆکاری سەرەکی کێشە تەندروستییەکان خواردنەوەی شیرە. لە درێژەدا باسی چەند نیشانه ئەکەین کە پێمان ئەڵێن واز لە خواردنەوەی شیر بهێنین.

زۆرینەی کاتەکان هەست بەماندوویی ئەکەن
شیری بریتیه کە کۆمەڵێک مادەی خەوهێنەر. بەڵام ئەمە بەو واتایه نییە کە خواردنەوەی شیر ئەبێته هۆی خەوێکی باش و تەندروست. شیر بەئاسانی هەرس نابێت، هەر بۆیه بۆ ئەوەی جەستە بتوانێ هەرسی بکات ئەبێ وزەیەکی زۆری بۆ تەرخان بکات و ئەمەش ئەبێته هۆی ماندوویەتی. میوە و سەوزه باشترین جێگرەوەی شیرن.

زیپکە کردن
بەپێی توێژینەوەکان خواردنەی شیرێک کە چەوری کەمە، ئەبێته هۆی زیپکە کردنی مێرمناڵان. ئەم جۆرە شیرە بە ورووژاندنی هۆرمۆنگەلێکی وەکو ئانسۆلین و IGF-1 لەوانەیه کاریگەری خراپ لەسەر پێست دابنێت.

ژانێک کە سەرچاوەکەی دیار نییه
بەپێی توێژینەوەکان شیر مادەیەکی خۆراکی ئاسیدییە، هەربۆیه ئەبێته هۆی ورووژانی جەسته و زیانی بۆ جومگە و ماسولکەکان هەیە. ئەگەر وەرزش ناکەن و جووڵەتان کەمە واباشترە خۆتان لەخواردنەوەی بپارێزن.

بەرزبوونی ئاستی کولسترۆڵ
لەناو 100 گرام شیری مانگادا 10 گرام کولسترۆڵی تێدایە، کەوابوو خواردنەوەی بەردەوام و رۆژانەی شیر مەترسیدارە.

لاواز بوون و شکانی ئێسک
هەر وەک باسمان کرد ترشی شیر لە ئاستێکی بەرزدایە و ئەم بابەتەش ناهێڵی کالیسیۆم بەباشی بڕواتە ناو جەستەوە و کەمبوونی ئەم مادەیەش پەیوەندی راستەوخۆی بە بەهێزبوونی ئێسکەوە هەیە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved