25/12/2019 01:47 PM

سیرین فێری‌ له‌هجه‌ی‌ سعودی‌ ده‌بێت


سیرین عه‌بدولنور هونه‌رمه‌نده‌ شۆخ‌و شه‌نگه‌كه‌ی‌ لوبنان له‌ رێگه‌ی‌ ئینستاگرامه‌وه‌ ڤیدیۆیه‌كی‌ بڵاو كرده‌وه‌ تیایدا هه‌وڵ ده‌دات فێری‌ له‌هجه‌ی‌ سعودی‌ بێت.
له‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌دا سیرین له‌گه‌ڵ یه‌عقوب ئه‌لفه‌رحانی‌ ئه‌كته‌ری‌ سعودی‌ ده‌رده‌كه‌وێت‌و پێكه‌وه‌ راهێنان له‌سه‌ر له‌هجه‌ی‌ سعودی‌ ده‌كه‌ن‌و سیرین له‌ یه‌عقوب ده‌پرسێ به‌ له‌هجه‌ی‌ سعودی‌ چۆن ده‌وترێ به‌یانیت باش، یه‌عقوبیش فێری‌ ده‌كات.
له‌ كۆتاییدا سیرین داوا له‌ ئه‌كته‌ره‌ سعودیه‌كه‌ ده‌كات به‌ له‌هجه‌ی‌ لوبنانی‌ بڵێ به‌یانیت باش.

روسیا الیوم




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved