به‌رهه‌مهێنه‌رانی زنجیره فیلمی سه‌رداری ئه‌نگوستیله‌كان داوایان له سایتی ئه‌مازۆن كردووه له رێگه‌ی سایته‌كه‌یانه‌وه به دوای خه‌ڵكی ناشیریندا بگه‌ڕێن، بۆ ئه‌وه‌ی له رۆڵی دێوو درنجه‌كانی ناو زنجیره‌كه‌دا كه ناویان ئۆراكه به‌كاریان بهێنن. گه‌ڕانی ماڵپه‌ڕی ئه‌مازۆن به دوای ئه‌و جۆره كه‌سانه‌دا وه‌ك كه‌سانی ده‌موچاو چرچ‌و كوڵكن‌و پوكاڵاو به‌رده‌وامه، له هه‌ر ته‌مه‌نێكیشدا بێت گرنگ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه پێده‌چێ به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره كه‌سانه ره‌نگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی مه‌یكه‌پی فیلمه‌كه بێت، له كاتێكدا بودجه‌یه‌كی زۆریشی بۆ ته‌رخان كراوه. له ریكلامه‌كه‌ی ئه‌مازۆرندا پرسیاری سه‌یر‌و سه‌مه‌ره له‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه وه‌كو ئه‌كته‌ر خۆیان ده‌ناسێنن، له بابه‌تی: تۆ ده‌موچاوت چرچولۆچه وه‌ك مێوژ؟ یان تۆ كوڵكن‌و تووكنی وه‌ك دێوه خه‌یاڵییه‌كان؟ سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure