هونه‌رمه‌ندان عوسمان میروه‌یس و كه‌نار محه‌مه‌د به‌رهه‌مه نوێكانیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده‌ش كۆتاییهاتنی كاره‌كانی نوێترین به‌رهه‌می راده‌گه‌یه‌نێت. له‌وباره‌یه‌وه عوسمان میروه‌یس وتی: به‌رهه‌مه نوێكه‌م به ناوی كچه جاف ئاواز‌و تێكستی فۆلكلۆره‌و گروپی موزیكی لوڕ كاریان له‌م به‌رهه‌مه‌دا كردووه‌و نزار زێوێيی كاری دابه‌شكردنی موزیكی كردووه‌و ئارام حه‌سه‌ن كاری ده‌رهێنانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ی كردووه‌و له گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و بناری به‌مۆ وێنه‌گیراوه. هاوكات خانمه هونه‌رمه‌ند كه‌نار محه‌مه‌د نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی سه‌فه‌ر بڵاوكرده‌وه‌و له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌وه وتی: ئه‌م به‌رهه‌مه تێكستی ئیسماعیل محه‌مه‌ده‌و ئاوازی نزار زێوێییه‌و دیار مه‌هدی كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خانمه هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات ئه‌مه‌ل سه‌عید كورده نوێترین ڤیدیۆ كلیپ به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌ناوی لاوۆ, كه تێكستی كه‌ژاڵ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌و ئاوازی مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغییه‌و ده‌رهێنانی ژیار فایه‌قه. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure