25/12/2019 10:13 PM

تا باوك ته‌مه‌نی زۆرتربێت منداڵ مه‌ترسی توشبوونی به‌ نه‌خۆشی زیاتره‌

زۆربەی کات خانمان لە مەترسی ئەوە ئاگاداردەکرێنەوەK کە ئەگەر لە تەمەنێکی زۆردا منداڵیان ببێت هەم بۆ خۆیان و هەم بۆ منداڵەکەش مەترسی هەیە. بەڵام ئەو شتە کەمتر بۆ پیاوان ڕوودەدات.

بەپێی توێژینەوەیەک، پیاوانیش وەک خانمان کاتژمێرێکی بایۆلۆجیکییان هەیە کە دەبێت ئاگاداری بن. ئەو منداڵانەی لە باوکانی بەتەمەنتر لەدایکدەبن، ئەگەری هەیە توشی چەندین کێشەی تەندروستی ببن، لەوانە ئەگەری لەدایکبوونی پێشوەختە، کێشی کەم کاتی لەدایکبوون و کێشەکانی هەناسە کێشان. هەروەها ئەو خانمانەی کە مێردەکانیان بەتەمەنە مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی و بەتایبەت بە شەکرەی دووگیانی زیاد دەکات.

زانیاری ئەم توێژینەوەیە لە داتای زیاتر لە 40 ملیۆن منداڵەوە بەدەستهاتووە کە لەنێوان ساڵانی2007 بۆ 2016 لە ئەمریکا لەدایکبوون. لە توێژینەوەکەدا باوکانیان دابەش کردەسەر پێنج پۆل بۆ تەمەنی کەمتر لە 25، 25-34، 35-44، 45-54 و سەرووی 55. شیکاری ئەم داتایە ئەوەی دەرخست تا باوکان بەتەمەنتر بن مەترسییەکان زیاترن.


خاک




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved