د.ئه‌وین بایز دكتۆرا له نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و نه‌شته‌رگه‌ری به ناسۆڕ و پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانی مه‌مك و غوده‌ی ده‌ره‌قی و لابردنی توره‌كه‌ی زراو به ناسۆڕو جوانكاری ورگ و لابردنی چه‌وری و ف‌ت‌ق و ڕیخۆڵه كوێره‌و مایه‌سیری و كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ناسۆڕو نیشانه‌كانی و چاره‌سه‌رییه‌كانی. له‌باره‌ی ناسوڕه‌وه د.ئه‌وین بایز ده‌ڵێت: بریتییه له كرانه‌وه‌ی كه‌ناڵێك یان بۆشاییه‌كی خانه‌یی یان كیسێكی هه‌وكردوو به‌سه‌ر ڕووی پێسته‌وه، ئه‌كرێت به كێم (جه‌راعه‌ت) و به‌سۆ (ئلتیهاب) پڕببێته‌وه، و زیاتر له كه‌لێنی خواره‌وه‌ی پشت به‌ینی هه‌ردوولای سمت دروستده‌بێت، هه‌ندێكجار ئه‌شێ له‌سه‌ر دیواری سنگ له بۆشایی نێوان هه‌ردوو مه‌مكدا، یان له‌سه‌ر ناوكی سك، له پشتملدا، له‌نێوان په‌نجه‌كاندا دروستببێت. سه‌باره‌ت به كیسی ناسوڕ ده‌ڵێت: زۆرجار موو، پیسی و پاشماوه‌ی پیسی تێدایه، ئه‌كرێت ئازارێكی زۆر دروستبكات و هه‌ندێكجار توشی هه‌وكردن ده‌بێت و ئه‌بێت به دومه‌ڵ و له‌مكاته‌دا كێم (جه‌راعه‌ت) و خوێن و بۆنێكی ناخۆشی ئه‌بێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ناسوڕ حاڵه‌تێكه زۆربه‌ی جار توشی پیاوان ده‌بێت، به‌ڵام ئافره‌تانیش به‌ده‌رنین له‌م نه‌خۆشییه‌و به‌گشتی له گه‌نجاندا باوه، به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر داده‌نیشن وه‌كو شۆفێری ته‌كسی، هه‌ندێكجاریش ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆماوه‌یی بێت. له‌باره‌ی هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش بۆ توشبوون به ناسوڕ، ده‌ڵێت: تائێستا نه‌زانراوه، به‌ڵام له‌وباوه‌ڕه‌دان كه گۆڕانی هۆرمۆن (له ته‌مه‌نی باڵقبوون)، گه‌شه‌كردنی موو له‌و شوێنه‌داو لێكخشاندنی له‌گه‌ڵ جلوبه‌رگ و ئاره‌قكردنه‌وه، یان به‌هۆی زۆر دانیشتنه‌وه، و ئه‌و چالاكیانه‌ی لێكخشاندن دروستده‌كه‌ن، ئه‌كرێت هێز بخاته‌سه‌ر گه‌شه‌ی مووه‌كان له‌و شوێنه‌داو ببێته هۆی ئه‌وه‌ی مووه‌كه بگه‌ڕێته‌وه ناوه‌وه‌ی پێست، پێستیش ئه‌م مووانه به ته‌نی نامۆ دائه‌نێت و به‌رگری له‌ش دژی ئه‌وه‌ستێت، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی دروستبوونی كیسێك به‌ده‌وری مووه‌كاندا له‌ژێر پێسته‌كه‌دا. سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانیش د.ئه‌وین بایز ڕوونیده‌كاته‌وه، ڕه‌نگه كه‌سی توشبوو به ناسوڕ هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بێت یان ئازارێكی قوڵی هه‌بێت له كه‌لێنی كۆتایی پشتیدا، یان زیپكه‌یه‌كی بچوك له‌سه‌ر پێسته‌كه ببینرێت یان له‌شێوه‌ی یه‌ك یان چه‌ند كونێكی ورد‌و بچوك، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك توشی هه‌وكردن ده‌بێت به خێرایی ده‌بێته كیسێكی هه‌وكردوو له‌مكاته‌دا ئه‌م نیشانانه ده‌رده‌كه‌ون: *ئازار له‌كاتی دانیشتن و هه‌ستان *سوربوونه‌وه‌و كزانه‌وه‌ی پێستی سه‌ر كیسی ناسوڕه‌كه *كێم (جه‌ڕاعه‌ت) یان شله‌ی ناوخوێن هاتن له‌و شوێنه‌و بوونی بۆنێكی ناخۆش. *موو له شوێنه‌كه ده‌بینرێت، و كون له‌سه‌ر ڕووی پێسته‌كه له‌و شوێنه‌دا دروستده‌بێت. *بوونی كیسێكی هه‌وكردوو له‌و شوێنه‌دا (دومه‌ڵ). چاره‌سه‌ركردن: ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌كه زوو ده‌ستنیشان بكرێت و كه‌سه‌كه ئازاری نه‌بێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی بوونی ئلتیهاب له‌و شوێنه‌دا نه‌بێت، ئه‌كرێت به ده‌رمانی دژه زینده‌یی ڕێگری بكرێت له توشبوون به هه‌وكردنی ئه‌و شوێنه، به‌ڵام ئه‌مه چاكتناكاته‌وه‌و پێویسته ناوبه‌ناو سه‌ردانی دكتۆر بكه‌یت. ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه توشی هه‌وكردن بوو ئه‌وا به‌گشتی چاره‌سه‌ری یه‌كه‌می و سه‌ره‌كی ناسوڕ (پاش ده‌ركه‌وتنی كونیله‌كان)⬅️نه‌شته‌رگه‌رییه بۆ لابردنی ئه‌و كیس و هه‌وكردنه، و به‌گشتی له‌ماوه‌ی 4 بۆ 10 هه‌فته‌دا چاكده‌بێته‌وه. هه‌ندێكجار نه‌خۆش پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری كتوپڕ هه‌یه بۆ ناسۆر، كه بریتییه له پاككردنه‌وه و ده‌ردانی كێم ئه‌گه‌ر ناسۆره‌كه ببوو به دومه‌ڵ، كه ئه‌مه دائه‌نرێت به نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌می و سه‌ره‌تایی بۆ حاڵه‌ته‌كه، پاشان نه‌شته‌رگه‌ری دووه‌م و كۆتایی بۆ ته‌واو بنبڕكردن و لابردنی ناسوڕه‌كه ئه‌نجام ئه‌درێت. خۆپاراستن: به پاكوخاوێن ڕاگرتن و شۆردنی ئه‌و شوێنه ڕۆژانه به سابونی تایبه‌ت و ئاو به باشی و وشككردنه‌وه‌ی و لابردنی مووی ئه‌و شوێنه‌و دانه‌نیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure