26/12/2019 11:02 AM

یەكەم لێكۆڵینەوەی ئەكادیمی لەسەر پ.د.عیززەدین مستەفا ڕەسول

 

ڕەخنەگر وئەكادیمی پ.د.زاهیر لەتیف كەریم لێكۆڵینەوەیەكی ئەكادیمی لەسەر بەشێك لەنووسینەكانی پ.د.عیززەدین مستەفا ڕەسوڵ ئەنجامداوە بەنێوی " دراوسێیەتی نێوان ئایدیاڵیزم وڕیاڵیزم – عیززەدین مستەفا ڕەسوڵ بەنموونە –".
ئەم لێكۆڵینەوەیە جەختی لەسەر دراوسێیەتی نێوان دوو چەمكی فەلسەفی دژ بەیەك كردووە،ئەوانیش ئایدیاڵیزم وڕیاڵیزم،ئەمە لەكاتێكدا نووسەر (عیززەدین) خاوەن نامە وپەیامێكی فەلسەفی (كۆمۆنیزم ) بوو،بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا نەیتوانیوە دەرباز بێت لەئایدیاڵیزمە ڕیاڵیزمەكەی ئەفڵاتۆن .
بابەتی پراكتیك بریتیە لەوتارەكانی نووسەر بەنێوی "كونج " كەسەرەتا لەڕۆژنامەی (ئاسۆ ) بڵاوی دەكردەوە ودواتر كوردستانی نوێ،ڕۆژانی پێنج شەممە،ئەركی بڵاوكردنەوەی گرتە ئەستۆ.نووسەریش بەشێكی ئەم كونجانەی لەكتێبێكی سەربەخۆدا بڵاوكردەوە بەنێوی "كونجێك " كەلەساڵی 2013 ولەسەر ئەركی فاروقی مەلا مستەفا بەچاپ گەیەنرا.ئەم لێكۆڵینەوەیە، لەئایندەیەكی نزیكدا ،گۆڤاری (كۆنتێكست ) بەفایلێكی تایبەت بەپرۆفیسۆر عیززەدین  بڵاوی دەكاتەوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved