27/12/2019 11:43 AM

چەند رێکاری ئاسان بۆ لەناوبردنی ژانی ددان

ژانی ددان یەکێک لەو کێشانەیه کە هەرکام لەئێمه لانیکەم یەکجار لەژیانماندا ئەزموونمان کردووە. بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 90٪ـی گەورەساڵان لەگەڵ جۆرە جیاوازەکانی خورانەوەی ددان رووبەڕوون. لەم یادداشتە کورتەدا لەگەڵ چەند رێکاری سادە ئاشنا ئەبین کە بەبێ سەردانی پزیشک ئەتوانین ژانی ددان لەناو ببەین.

شۆردنی دەم بە ئاو و خوێ
گیراوەی ئاو و خوێ مادەیەکی پاککەرەوەی بەهێزە بۆ دەم و ددان. یەک کەوچک خوێ بکەنە ناو پەرداخێک ئاوی گەرم و جوان تێکەڵی دەن و پاشان دەم و ددانەکانتانی پێ بشۆنەوە.

پراکسیدی هیدرۆژێن
پراکسیدی هیدرۆژێن مادەیەکی سروشتییە بۆ لەناوبردنی ژانی ددان. ئەم مادەیە جگە لەوەی دەم و ددان خاوێن ئەکاتەوە، خوێنبەربوونی پووکیش چارەسەر ئەکات. بۆ دروست کردنی ئەم گیراوەیە، پراکسیدی هیدرۆژێنی 3٪ لەگەڵ کەمێک ئاو تێکەڵ بکەن و لەدەمتانی وەردەن، بەڵام نابێ قووتی دەن.

مێخەک و زەیتی مێخەک
مێخەک هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی ژانی ددان بەکاردێ، چونکە مادەیەکی تێدایە بەناوی "یوژنۆل" کە پاککەرەوەیەکی سروشتییە. کەمێک مێخەکی وردکراو بخەنە سەر ددانتان و هەندێک بیجاون بۆ ئەوەی زەیتەکەی بێتە دەرەوە.

ئاو و سەهۆڵ

ئاو و سەهۆڵ بەگشتی بۆ لەناوبردنی هەر چەشنە ژانێک بەسوودە. هەر بۆیه کەمێک ئاو و سەهۆڵ بخەنە ناو عەلاگەیەکەوە و لەسەر ددانەکەتانی دانێن. ئەم سەرمایه ژان و هەوکردنی ددان لەناو ئەبات.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەرن




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved