دەستەی فیدڕاڵی بۆ پاراستنی مافی بەکارهێن و خۆشگوزەرانی مرۆڤەکان لە ڕوسیا، ڕایگەیاند کە دراوە کاغەزەکان بڵاوترین هۆکاری گواستنەوەی نەخۆشیەکانن. شارەزایانی دەستەکە ڕایانگەیاند ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا دەتوانێت بەسەر دراوەکانەوە بمێنێتەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە، و توانای گواستنەوەی نەخۆشی هەیە هەرچەندە ڕابکێشتێت لەناو ئامێرەکانی پارەدانی ئۆتۆماتیکی یاخود وەرگرتنی لە بانک. دەکرێت دراوەکان لەسەر جۆرە وەرەقەیەکی تایبەت چاپبکرێن کە دژی میکرۆببێت و پیسی لە خۆی نەگرێت بەڵام لە جیهاندا کەمتر ئاماژە بەم خاڵە دراوە. شارەزایانی دەستەکە ڕاشی دەگەیەنن کۆمەلێک نیشانەی ئاشکرا هەیە بۆ نەخۆشی ئەنفلۆزا، وەک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە و تەنها پێویستە چارەسەری دابەزاندنی پلەی گەرمی جەستە وەربگیرێت کاتێک پلەی گەرمی دەگاتە ٣٩ پلە، و هەرگیز پێویست ناکات دەرمانی (ئەنتیبایۆتیک) وەبگیرێت چونکە تایبەیە بە ڕووبەڕووبونەوەی بەکتریا و هیچ کاریگەریەکی نیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکانی ئەم نەخۆشیە.
خاک - RT
و - زاموا زاهیر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure