27/12/2019 10:59 PM

38 كرێكار گیانیان لەدەستداوە

لە ماوەی ئەمساڵدا لە هەرێم، بەهۆی كەوتنە خوارەوەو سوتان و بوون بەژێر ئامێرەكانی كاركردنەوە، 38 كرێكار لە شوێنی كاركردن گیانیان لەدەستداوە. 

بەپێی ئامارێكی رێكخراوی كرێكارانی بیناسازی كوردستان، لە ماوەی ئەمساڵى 2019دا لە هەرێمی كوردستان 38 كرێكار بەهۆی رووداوی جیاجیاوە لە شوێنی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.

رێكخراوەكە راشیگەیاند: سلێمانی 19 كرێكار، هەولێر 11 كرێكار، دهۆك 8 كرێكار لە شوێنی كاركردندا گیانیان لەدەستداوەو ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی كەوتنە خوارەوەو سوتان و بوون بەژێر ئامێرەكانی كاركردنەوە بووە.

داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی هەرێم دەكات، داواكارییەكانی كرێكاران جێبەجێ بكەن و بژێوی ژیانیان باشتر بكەن و سەلامەتی گیانیان لە شوێنی كاركردندا بپارێزن.

خاك 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved