له كاتی به‌كارهێنانی مه‌یكه‌پ خانمان زۆرتر گرنگی به رازاندنه‌وه‌ی چاو ده‌ده‌ن، له‌م رێگه‌یه‌وه بزانه چۆن 3 ره‌نگی جیاواز به‌كارده‌هێنیت بۆ پشتچاوت و شێوازێكی سه‌رنجڕاكێشت پێده‌به‌خشێت. پێداویستییه‌كان: ئه‌ساس فڵچه‌ی پشتچاو سپیاوی وشك ماسكارا شێوازی خۆڕازاندنه‌وه‌كه: 1- بناغه‌یه‌ك بۆ پشتچاوت دروستبكه له‌رێگای به‌كارهێنانی ئه‌ساسی وشك بۆ ئه‌وه‌ی ره‌نگی كاڵی پشتچاوت ده‌ربكه‌وێت و مه‌یكه‌پی پشتچاوت تێكنه‌چێت. 2- ره‌نگێكی كاڵ هه‌ڵبژێره بۆ پشتچاوت و به فڵچه هه‌موو پشتچاوت ره‌نگبكه تا نزیكی برۆكانت. 3- ره‌نگێكی مامناوه‌ندی هه‌ڵبژێره بۆ نزیكی برۆت و ته‌نها خواره‌وه‌ی پشتچاوت ره‌نگبكه. 4- ره‌نگێكی تۆخ هه‌ڵبژێره بۆ ده‌ره‌وه‌ی پشتچاوت، ئه‌م ره‌نگه تۆخه له ده‌ره‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی پشتچاوت به‌كاربهێنه، به‌مشێوه‌یه چاوه‌كانت جوان ده‌رده‌كه‌ون و ده‌بنه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشان. خاك – س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure