د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ زانستی خۆراك و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی كۆلیژی ئه‌مریكا بۆ پزیشكی وه‌رزش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی خۆیان لاواز ده‌كه‌ن، دوای لاوازبوونیان چۆن وا بكه‌ن كێشیان زیادنهكاتهوه. له بابه‌ته‌كه‌یدا د.كامه‌ران ده‌ڵێت: زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش ڕێجیم دووباره كێشیان زیاد ده‌كاته‌وه؛ بێگومان له زانستی پزیشكیدا شتێك نیه ناوی ڕێجیمی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی هه‌یه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ڕێگه ده‌گرن له زیاتربوونه‌وه‌ی كێش و قه‌ڵه‌وبوونه‌وه كه گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن: *خواردنی قاپێك زه‌ڵاته یه‌ك چاره‌ك پێش ژه‌می نیوه‌ڕۆو ئێواره. *دوو جار بۆ سێ جار ڕۆژانه میوه‌ی ههمهجۆر بخۆ؛ دوو سه‌عات پێش یان دوای ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كان. *خواردنی ژه‌می به‌یانی له‌كاتی خۆیدا: پێویسته پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ك خورابێت؛ له وه‌رزی هاوین پێش سه‌عات هه‌شت و سێ چاره‌ك. *نانی تیری و هه‌ورامی به‌تایبه‌ت ئاردی بۆر یان جۆ بخۆ له‌بری نانی بازاڕ‌و سه‌موون. *له‌بری برنجی سپی؛ برنجی قاوه‌یی یان بۆر به‌كاربهێنه‌و به پڵاو لێبنرێت باشه. *ڕۆژانه وه‌رزش بكه بۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات یان زیاتر؛ ئه‌گه‌ر توانیت هه‌فته‌ی چه‌ند جارێك بچۆ بۆ مه‌له‌كردن یان جێم. *نه‌خواردن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی شیرینی، سارده‌مه‌نی، خواردنه‌وه گازییه‌كان، ڤاست ڤود. *كه‌مكردنی بڕی خوێی چێشت له خواردن و دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر. *دوای تێربوون یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر سفره یان مێزی نانخواردن هه‌سته‌و بڕۆ. *رۆژانه یه‌ك سه‌عات یان زیاتر بچۆرهبهر هه‌تاو له‌نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر. *ڕۆژانه له یه‌ك پیاڵه چه‌ره‌س زیاتر مه‌خۆ. *خواردنه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له‌نێوان ژه‌مه‌كان. *دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی؛ شه‌وانه پێش سه‌عات یانزه‌و نیو بخه‌وه؛ لانیكه‌م له زۆربه‌ی شه‌وانی هه‌فته. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure